|
باوکی لە شێخانی کۆنەپۆشیی شاری مەریوان و دایکی لە شێخانی کەوڵۆس بووە. لە ڕێکەوتی ١٥ی سێپتامبەری ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێن لە ناوچەی شارەزووری مەریوان لە دایک بووە. دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئاوارە دەکەن.
لە تەمەنی یەک مانگی دا باوکی کۆچی دوایی دەکا و تازە پێ دەگرێت کە دایکیشی کۆچی دوایی دەکات.
مامۆستا قانعی ئێمە هەر لە منداڵیەوە تووشی نەهامەتیەکی ئاوا دەبێ و هەر بۆیە لەگەڵ ماڵە مامەکانی دا دەژی.
ئەم منداڵە هەتیو و بەستە زمانە دوای ماوەیەک دەچێتە لای ئاغا سەید حسێن ناوێک کە خزمایەتیەکی دووریان هەیە و خەڵکی دێهاتی چۆڕە.
ئەمجارە شانس ڕووی تێدەکا و لەلای سەید حسێن فێری خوێندن دەبێ، ئەویش لە ڕێگای حوجرەوە بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن دەبێت. هەر لەو کاتەش دا دەست بە نووسینی شێعر دەکات و وردە وردە بناخەکانی شێعر دادەنێ.
مامۆستا قانع لە سەرەتاوە دەست بە نووسینی شێعری ئایینی دەکات، کە زیاتر به هۆی بارودۆخی ئەو کاتانەی ناوچەکە بووە.
کاتێک شەڕی جیهانی دەگاتە ناوچەی مەریوان
زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینەکان تێکەڵاوی شەڕەکە بوون، به هۆی ئەوەی کە لایەنی ئایینی لەم شەڕە دا بە هێز بوو . هەروەها خەڵکێکی زۆریان بۆ ناو شەڕەکە هان دەدا.
هەر ئەوەش زۆر کاریگەری دەبێ لەسەر بیرکردنەوەی مامۆستا قانع و بۆیە ڕوو لە نووسینی شێعری ئایینی دەکات.
دوای ئەو شۆڕشە جارێکی تر دەست بەخوێندن دەکاتەوە، ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای، ھەر بۆیە بۆ خوێندن شارەکانی سنە، مەھاباد، شنۆ، ھەولێر، کۆیە، کەرکووک، سلێمانی و ناوچەی بیارە گەڕاوە. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و هەرلەوێ بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێت.
مامۆستا قانع دوای ماوەیەک ناوەرۆکی شێعرەکانی لە ئایینی و دڵداریەوە گۆڕاند بۆ نیشتمان پەروەری.
مامۆستا قانع دەگێرێتەوە و دەرێ: کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق الاردەلان)ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان بەرانبەر بە داگیرکەران دەکات، ئەمەش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر بیر کردنەوەی و ناوەرۆکی شێعرەکانی.
مامۆستا قانع لە زۆر بواردا شێعری هۆنیوەتەوە کە بە چەند بەشی دڵداری، نیشتمانی، پێکەنینی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەتی، شۆڕشگێرانە و ئایینی دابەش دەبێت.
مامۆستا هەژار لە “چێشتی مجێور”دا باسی ژیانی مامۆستا قانع دەکات و بە کەسێکی بەهرەدار و قسە خۆشی ناو دەبات و مامۆستا عەلائەدین سەجادی لەکتێبی “ڕشتەی مرواری”دا باس لە قانعی شاعیر دەکات و دەڵێت ئەو کات کە لەسلێمانی نیشتەجێ بووە، مامۆستای “حەپسەخانی نەقیب” بووە.
بەرهەمە شێعرییەکانی ئەم شاعیرە گەورە بریتین لە پەرتووکە شێعری گوڵاڵەی مەریوان، باغچەی کوردستان،
چوارباخی پێنجوێن
، شاخی هەورامان ، زایەڵەی زرێبار و دەشتی گەرمیان و …
مامۆستا قانع لە ۷ی مەی ساڵی ۱۹۶۵ی زایینی به هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی دەکات.
ئەگەر هیتلەر نەما، گاوانی تۆ خۆش
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
هەموو حۆری موبارەک بێ بە زاهید
لە بۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش
بە من چی سەیری باخ و قەسری لوبنان
وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش
ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بە جارێ
وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش
ئەگەر نەفعی خسوسیت تیا نەمێنێ
موبارەک بێ وەتەن، دەورانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ قانعی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن! ڕەببی وەتەن خاهانی تۆ خۆش
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0