ئەگەر شیعر نەبوایە ڕەنگە بەرگەی ژیانم نەگرتایە
.ژیاننامهی،ژنێکی کۆلنەدەر و ماندوو نەناس، دوکتۆر نەزەند بەگیخانی
نووسەر، شاعیر،
لە ساڵی 1964 لە شاری کۆیە لە بنەماڵەیەکی خەباتگێر و هەژار لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو کردووە ،لە نێوان ساڵانی 1983, 1987 لە زانکۆی موسڵ زمان و ئەدەبییاتی ئینگلیزی خوێندووە.لە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی بەعسی عێراقی چەند ئەندامێکی خێزانەکەی زیندانی و دوو برای لە سێدارە دەدرێن و بنەماڵەکەی بەر لێشاوی ئەنفال و ڕاگوێزان دەکەون، برای سێیەمیشی لە ئەڵمانیا بە کارەساتێکی دڵتەزێن شەهید دەبێ و خۆشی دەکەوێتە بەر چاودێری و دەخرێتە زیندان و ئەشکەنجە دەدرێ، ساڵی 1987 ناچار بە کۆچ و مەنفا دەبێ و پیادە سنورەکانی ئێران و تورکیا و بولگاریا دەبڕێ و ڕوودەکاتە دانمارک ،فەرەنسا و بەریتانیا .
ساڵی1989 لە ڕێگای ئەنستیتۆتی کوردی لە پاریس سکۆلەرشیپی حکومەتی فەرەنسی وەر دەگرێ ، لە زانکۆی سۆربۆن، ماستەر و دکتۆرا تەواو دەکات و نامەی دکتۆراکەی تایبەت بووە بە وێنەی ژنی کورد لە ناو ئەدەبیاتی ئەورووپی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم، کە پلەی شەرەفی باڵای لە ساڵی1997 پێ بەخشراوە، شایانی باسە .
لە چەندەها کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یوئین ، دەربارەی ژن لە پەکین(۱۹۹۵)
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە سوید بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە سەر بنەمای شەرەف(۲۰۰۴)
ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاراستە کردنی ستراتیژیی تایبەت بە کوشتن و تاوانەکانی شەرەف پارێزی لە سەر ئاستی ئەوروپا و کوردستان و یوئیندا.
یەکەم سەنتەری لە زانکۆ سلێمانی لە ساڵی 2010 دامەزراند بە هاوکاری بریتیش کاونسڵ و وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم.
لە ساڵی 2006 دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم دیوانی بە زمانی ئینگلیزی، یەکێ لە شیعرەکانی بە ناوی ڕۆژێکی ئاسایی ، بە یەکێ لە باشترین 40 شیعری ساڵ لە بەریتانیا هەڵبژێردرا.
لە تەموزی2009 وەک یەکێ لە کەسایەتییە ناودارەکانی کورد بۆ کونگرەی ناودارانی کورد لە سنە هەڵدەبژێردرێ
ئەندامی بۆردی بەرێوەبەرایەتی ئەنستیتۆتی کوردی پاریسەوە سەرۆکی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە دەزگای ناوبراو.
پرۆفیسۆری میوانە لە زانکۆی سیانسپۆ لە فەرەنسا.
توێژەری باڵا و ئەندامی شەرەفی سەنتەری توێژینەوەی جێندەر و توندوتیژییە لە زانکۆی برستیل لە بەریتانیا.
ساڵانی 2016-2018 .د . نەزەند لە گەڵ دکتۆر ویلیەمسن و دکتۆر نادیار ئەغتایی لە زانکۆی بریستل سەرپەرشتی توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتییە کرد دەربارەی دۆخی ژن لە ناو ئاوارە و پەنابەران ، بۆ ئەم ئەرکە ئەدەبییاتی و هونەریان بە کار هێنا.
د. نەزەند بەگیخانی وەکوو شاعیرێکی جیهانی ناسراوە و جگە لە کوردی بە ئینگلیزی و فەڕەنسیش دەنووسێ. بە کوردی شەش دیوانی شیعر و بە ئینگلیزی و فەڕەنسی سێ دیوانی هەیە. لە ساڵی ۲۰۱۲ دیوانی «دوێنێی سبەینێ» خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بە ناو سیمۆن لاندری وەرگرتووە.جگە لە خەڵاتی شیعری فێمینی فەڕەنسی سیمۆن لاندری، کارەکانی د. بەگیخانی چەندین خەڵاتییان پێبخەشراوە، لەوانە خەڵاتی ئێما هەمفریس بۆ چالاکی و خەباتی دژی تاوان بە بیانوی شەرەف(۲۰۰۰)، خەڵاتی یەکسانیی جێندەریی کوردستان (۲۰۱۵) و خەڵاتی سەید ئیبراهیم بۆ سەرجەم بەرهەمەکانی(۲۰۱۹)، خەڵاتی ناودارانی کورد، زانکۆی سنە(۲۰۱۹).
دیوانە چاپکراوەکانی:
دوێنێ سبەینێ، ستایش، ڕەنگی خۆڵ، دیوانی زەنگۆڵی وتن، عەشق غیابێکە ئیلهام رادەژەنێ، پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن
دوێنێ سبەینێ، ستایش، ڕەنگی خۆڵ، دیوانی زەنگۆڵی وتن، عەشق غیابێکە ئیلهام رادەژەنێ، پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن.
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .کتێبی ژنانی کورد . شیلان گەیلانی
Kordepedia.kudishbookhouse
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0