ئەو هونەرمەندەی کوردستانی کردە نیشتمانی مۆسیقا
حەسەن کامکار
سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابڕدوو، پیاوێکی گەنج لە شاری
سنە بۆ ئەوەی مۆسیقا و ئاوازی کوردی ببوژێنێتەوە. سەری بە دەرگای هەموو مالێکدا دەکرد کە ئەگەر منداڵێک یان دەنگخۆشێکیان هەیە بینێرنە لای.
ـــ زۆر نابات ئەم پیاوە دەبێتە مەدرەسەیەکی بەناوبانگ و دەیان دەنگخۆش و هونەرمەندی گومناو لەخۆی کۆدەکاتەوە. ئەو پیاوەیش حەسەن کامکار بوو،باوکی کامکارەکان.
ـــ کەم گۆرانییبێژ و هونەرمەندی بەناوبانگی رۆژهەڵات هەیە کە ئەگەر بۆ رۆژێکیش بووە شاگردی بەردەست حەسەن کامکار نەبووبێ.
ــ ساڵی 1923لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە
ـــ سەرەتا بە حەسەنە سوور ناوبراوە، پاشان نازناوی کامکار دەبڕێ بەسەر بنەماڵەکەیدا.
ـــ دەوترێ هەر لە منداڵییەوە بەهرەی مۆسیقازانی تێدا دەرکەوتووە، بەڵام ئەوکاتانە کوردستان هیچ ناوەندێکی مۆسیقیی تێدا نەبووە.
ـــ لە تەمەنی 13ساڵاندا حەسەن کامکار دەچێتە مەدرەسەی سەربازیی تا لەوێ فێری مۆسیقا ببێ چونکە لەو کاتەدا تەنیا مەدرەسەی سەربازیی ئامێرەکانی مۆسیقای تێدابووە.
ـــ حەسەن کامکار وەک تکاکردن لە خەڵک بانگێشتیان دەکات تا ئاوازی کوردی گەشە پێبدەن و لە فەوتان بیپارێزن.
ـــ سەرەڕای فێرکردنی ئامێرەکانی مۆسیقا، توانیویەتی ٤٠٠ میلۆدی و ئاوازی کوردی بە نۆتە بنووسێتەوە. کە ئەمە بە یەکێک لە بەنرخترین کارەکانی دەژمێردرێ،
ـــ حەسەن کامکار چونکە بۆ خۆی لە مەدرەسەیەکی سەربازییەوە فێری مۆسیقابووە، دەوترێ خاوەن دیسپلینێکی سەیربووە لە پێگەیاندنی هونەرمەندانا.ئەو، هەموو ئامێرە ئێرانییەکان وەک سەنتوور، تار، سێ تار و کەمانچەی بە بێ مامۆستا فێر بوو هەر وەها دەیتوانی بە ئاسانی ئەم ئامێرانە کۆک بکات. حەسەن کامکار لە ساڵی ۱۳٤۰ یەکەم “فێرگەی هونەری مۆسیقای کوردستان” ی بە هاوکاری وەزارەتی فەرهەنگی ئەوسەردەمە دامەزراند و لە ساڵەکانی ۱۳٤٦تا۱۳٤۷ توانی چوار گرووپی مۆسیقا بخاتە ڕێ کە گرووپێکیان بۆ ژنان و گرووپێکیش بۆمناڵان بوو.حەسەن کامکار بە یەکێک لە خزمەتکارە هەرە بەناوبانگەکانی کورد لە سەدەی بیستدا دادەنرێت.
تاقە کچ و حەوت کوڕەکەی (گروپی کامکارەکان)بوونەتە بە ناوبانگترین گروپی مۆسیقا و گۆرانیی لە تەواوی جیهاندا.
۲۴ی گوڵانی ساڵی 1992 حەسەن کامکار لە تەمەنی 69ساڵیدا
کۆچی دوایی دەکات و ناوی خۆی و بەرهەمەکانی و گروپێکی بە ناوبانگی جیهانی لە لاپەڕەکانی مێژووی پڕ لە شانازی گەلەکەی تۆمار دەکات .
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .jamekurd.zayele. kurdepedia
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0