|
ئەو هونەرمەندە ئەرمەنییەی بۆ هونەری کوردی ژیا و ئاواز و سترانی بۆ گەلی کورد چری.
ئارام تیگران
لەپشت هەموو مرۆڤێکەوە چیرۆکێک بوونی هەیە،بەڵام بە داخەوە چیرۆکی تراژیدیا کان زۆرترن تا دڵگەشیی و خۆشگوزەرانی،لەوانەیە لێمان بپرسن باشە ئەم هونەرمەندە بە ڕەگەز ئەرمەنییە، بۆ هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ چرینی ئاوازی کوردی و بۆتە پەیوەندییەکی پتەوی دۆستایەتی نێوان هەر دوو گەلی کورد و ئەرمەن.
کاتێ دەوڵەتی تورک بە دڕندانەترین شێوە جینۆسایدی ئەرمەنەکانی جێبەجێ دەکرد ،پیاوێکی ئەرمەنی شەکەت و ماندووی ترس لێهەڵگەراوی ناوچەی ساسۆن ی سەر بە شاری ئامەد بە ناوی مەلیکیان کە تەنها کوڕێکی تەمەن هەشت ساڵانی بە دەستەوەیە هانای بۆ ماڵە ئاغایەکی کورد هێناوە و لە لوتکەی نائۆمێدیدا تکا دەکا و دەڵی تەنها ئەو منداڵەم بۆ دەرچووە و ناوی تیگران ە بۆم بپارێزن، ئەو ئاغا مرۆڤ دۆستە تیگران دەپارێزێت و بەخێوی دەکات و چەندین جار باجی ڕۆحی و ماڵیشی داوە لە پێناوی ئەو منداڵە.
فەرمانی جینۆسایدی دەوڵەتی تورک تەنها بۆ ئەرمەنەکان نەبوو ،بەڵکووگەلی کوردیشی گرتەوە، ئەو کوردە زیاتر نەیتوانی تیگران وەخۆوە بگرێ و تیگرانی تەمەن بیست ساڵەیان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕادەستی ماڵە کوردیکی شاری قامیشلۆ کرد.تیگران لە وێ ژیانی هاوسەرگیری لە گەڵ کچێکی ئەرمەنی پێک هێنا و کورێکی بە ناوی ئارام بوو
چیرۆکی ژیانی ئارام لێرەوە دەست پێ دەکات ،و دواتر ئارام دەبێتە هونەرمەند و دۆستێکی بە وەفایی کوردان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه دوژمنانی گه‌لی كورد‌و ئه‌رمه‌ن، هه‌ر زۆر زوو له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی هونه‌رمه‌نددا دروست ده‌كه‌ن و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ڕۆحی و ده‌روونی ده‌خه‌نه سه‌ر هونه‌رمه‌ند و له هه‌ردوو وڵاتی ( سوریا و توركیا) له‌ساڵی (1966) به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازادیخوازه لێواو لێوه له برایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئه‌رمه‌ن، به‌ناچاریی ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ بنەماڵەکەی به‌جێ دێڵن و ڕووده‌كه‌نه وڵاتی ( ئه‌رمه‌نستان) به‌ڵام به‌هه‌گبه‌یه‌كی تژی له هونه‌ر و ئاوازی كوردی .هونه‌رمه‌ند ئارام تیگران و ڕادیۆی یه‌ریڤان …!
ئارام لە یەریڤان لە ڕادیۆی بەشی کوردی بۆ ماوەی 18 ساڵ کاری کرد‌و و گۆرانی کوردی گوت.
یەکەم سترانی کوردی کە ئارام ئاوازی بۆ داناوە و چریویەتی هی شاعیری ناوداری کورد جگەرخوێنە، زیاتر لە 500 گورانی هەیە ، 250 گۆرانی کوردیە و ناوی هەموو ئالبۆمەکانیشی هەر کوردیە .ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی وڵاتی ئه‌رمینیا جێدێڵێ و ڕووده‌كاته وڵاتی ئه‌وروپا، له‌وڵاتی ( به‌لجیكا) وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گیرێن و نیشته‌جێ ده‌بن ، له‌هه‌نده‌رانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و ئه‌رمینیا هونه‌رمه‌ند به‌خۆشه‌ویستیه‌وه درێژه بهكاروانه هونه‌رییه‌كه‌ی ده‌دات ، به‌شداری ته‌واوی ئاهه‌نگ و بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌رنامه هونه‌رییه‌كانی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان،زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌ڕاوه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه هونه‌رییه‌كه‌ی.هونەرمەند تیگران بەردەوام خەون و ئاواتی ئەوەبوو کە بە ئازادی بگرێتەوە زێدی باب و باپیرانی، بەڵام بە داخەوە دوژمنانی کورد ڕێگربوون. لە گەشتێکی هونەری دا کە بۆ وڵاتی یونانی کردبوو لە ڕۆژی 8ی ئابی ساڵی 2009 لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد، ئەگەرچی ژیانی پڕ لە شانازی کۆتایی هات بەڵام بۆ هەمیشە ناوی ئارام لە مێژووی پڕ لە شانازی گەلەکەمان دا مایەوە ، کاتێک لە ئارام دەپرسن بۆ تەواوی ژیانی خۆت بۆ کورد دانا ،ئەڵێ، لە سەر وەسیەتی باوکم
کە کوردەکان ڕزگاریان کردبوو، وە بەردەوام پێی ئەوتین کورێ من قەدر و قیمەتی کوردان بزانە، ئەوان منیان ڕزگار کرد، هەنووکە بە هۆی ئەوانەوەیە کە لە سەر دونیاین و دەژین .
ئارام تیگران پێش مردنی وه‌سیه‌تی كردبوو له شاری
دیاربه‌كر بینێژن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره نه‌یهێشت. حكوومه‌تی به‌عسی سووریاش ڕێی نه‌دا ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه قامیشلۆ، لە بروکسێل تەرمەکەی بە خاک سپێردرا . له ساڵى 2012یش له شارۆكه‌ى فارقین كه ده‌كه‌وێته باكورى رۆژهه‌ڵاتى شارى ئامه‌د له باكورى كوردستان، په‌یكه‌رێكیان بۆ دروست كرد.
ئامادەکاری دەق . مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان. Kurdistantv. Kurdipedia .kuricollect
دسته بندی:
آنچه در این مقاله می‌خوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0