شاژنی بێ تاجی شارەزوور
.عادیلەخانم
ژیان به هەموو لایەکی سەلماندووە کە شارستانییەت و ئاوەدانی لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا تەنیا بەبیر و بۆ چوون و بازووی پیاو دروست ناکرێ، بەلکو دەبێ هاوکاری ئافرەتێکی لە گەڵدا بێ ،لە کۆمەڵی کوردەواریی خۆماندا لە سەردەمێکی زووەوە گەلێ ئافرەتی ئازا و لێهاتوو هاتوونەتە گۆڕەپانی ژیان و ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بنیات نانی کۆمەڵگای کورد و پارێزگاریی کردن لە نیشتمان و پێشخستنی زانیاریی لە کوردستان ،لە بوارە جیاجیا کاندا ،لێهەڵکەوتووە و هەر یەکەیان لە بوارێک لە بوارەکانی ژیانی میلەتی کوردا خزمەتگوزاری خۆیان پێشکەش کردووە .
عادیلەخانم، خاوەنی کەسایەتییەکی کاریگەرە لە مێژووی گەلی کورد کە ماوەی 19 ساڵ سەرۆکایەتیی هۆزی جافی لە ئەستۆ گرتووە، عادیلە خانم لە ساڵی 1854 لە شاری سنە پایتەختی ئەردەڵان لە دایکبووە، چونکە خێزانەکەی دوای ڕوخانی میرنشینی بابان، شاری سلێمانی یان بە جێهێشتووە و چوونەتە شاری سنە پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان، لەدوای مەحمود پاشای جاف سەروکایەتی هۆزی جاف دەکەوێتە ئەستۆی عوسمان پاشا و عادیلە خان دەبێتە یارمەتیدەرێکی کارای هاوسەرەکەی، لە ساڵی 1905 دوای مردنی هاوسەرەکەی عادیلە خانم هەموو کاروباری هۆزی جاف بەڕێوە دەبات و ناوبانگی لە هەموو ناوچەی شارەزوور و شوێنەکانی دیکەی باشووری کوردستان بڵاو دەبێتەوە، خاوەن ڕێزێکی زۆر و دەسەڵاتێکی مەزن بووە، جافەکانی پاراستووە. عادیلە خانم لە سەردەمی دەسەڵاتیدا توانیویەتی چەندین کاری گرنگ ئەنجام بدات، ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی زانست و خوێندەواریدا، بۆ ئەو مەبەستەش قوتابخانەی دروست کردووە،هەر وەها سێ کۆشکی گەورە، قەیسەری یەکی نویی دروستکردووە و زیندان بۆ تاوانباران و دادگای تایبەت بە خۆی هەبووە و هەرخۆشی سەرپەرشتی کردووە . عادیلە خانم تەنها فەرمانڕەوایەکی بە هێز و بوێر نەبووە، بەڵکو دایکێکی کارامەو پەروەردەکار بووە، دوو شاعیری گەورەی لە پاش خۆی بۆ پاشخانی هونەری کوردی بە جێهێشتووە ، دایکی هەر دوو شاعیری کورد ،تاهیر بەگی جاف و ئەحمەد موختار جافە .
عادیلە خانم هەڵەبجەی لە گوندێکی لە بیرکراوی عوسمانیەوە کرد بە ناوەندێکی سیاسی و بازرگانی کە پاشایانی دەوڵەتی عوسمانی مرخیان لێ خۆش کردبوو، بەڵام عادیلەخان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەدا بە دەسەڵاتی عوسمانی بنە و بارەگای خۆیان لە هەڵەبجە دابمەزرێنن .زانایانی وەک محمەد ئەمین زەکی بەگ ، مینۆرسکی، میجرسۆن، ئدمۆندز .ئاماژەیان بە سەرکەوتوویی و هۆشیاری عادیلە خانم لە سەر عێلەکەی و تێکڕا ناوچەی شارەزوور کردووە، هەروەها بە بایەخەوە ئاماژەیان بە توانای عادیلە خانم لە بواری شارستانی و بیناسازی و کاروباری فەرمی و کۆمەڵایەتی خێلەکەیدا داوە و بە فەرمانڕەوای ڕاستەقینەی دەڤەری شارەزوور ناویان بردووە ، عادیلەخانم شاژنی بێ تاجی شارەزوور لە مانگی گوڵانی ساڵی 1924 لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە شاری هەڵەبجە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە خەڵکەکەی کردوو , ناوی خۆی بۆ هەمیشە لە دڵی میلەتەکەیدا بە زیندوویی هێشتەوە , تەرمەکەی لە گۆرستانی عەبابەیلیی نزیک هەڵەبجە بە خاک سپێردرا.
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .Wikipedia.kurdedirijnews
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0