یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی (Civil Society) پێکهاتنی دامه‌زراوه‌ی ناده‌وڵه‌تی و سه‌ربه‌خۆیه (N.G.O( که به شێوه‌ی دڵخوازانه و به دور له قازانجی مادی و تاکه‌که‌سی و به مه‌به‌ستی باشترکردنی بارودۆخی کۆمه‌ڵگه و گه‌یشتن به توسعه‌ی پایه‌دار درێژه به جموجۆڵی خۆی ئه‌دات. هه‌رچه‌نێک بنه‌ماو پێکهاته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کان قایمتر و چڕ و پڕتر بێت دێموکراسیش زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ و سه‌قامگیرتر ئه‌بێت. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گه‌لێکن، به‌ڵام دامه‌زراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان خاڵ و بناخه‌یێکی سه‌ره‌کی بۆ پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ژمێردرێن. جا بۆیه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌درێت ئه‌و دۆخه‌ی که بوه‌ته هۆی سازدان و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره رێکخراوانه، تاوتوێ بکرێت.
دامه‌زراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان چۆن پێک هاتوون؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ئۆروپاوه هاتوه‌ته ناو زانستی کۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌مین رێکخراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان له رۆژاوا دامه‌زراون، سه‌ره‌تا پێویسته چۆنیه‌تی پێکهاتنی ئێن. جی. ئۆکان هه‌ر له‌وێ راڤه بکرێت.
هێگل یه‌که‌مین فیلسوفێکه جیاوازی خسته نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌ت. به بڕوای ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دیارده‌یێکی مۆدێرنیته و چاخی سه‌رده‌مه. به بڕوای هێگل ئه‌ندێشه‌ی سیاسی قه‌دیم له‌سه‌ر ئه‌ساله‌تی ده‌وڵه‌ت بنیاد نراوه و ئه‌ندێشه‌ی سیاسی ئێستا له سه‌ر ئه‌ساله‌تی تاک که له ئاکامدا یان ئیستیبدادی ده‌وڵه‌ت چێ ئه‌بێت یان ئیستیبدادی تاک. بۆ رزگار بوون له‌م دوو حاڵه‌ته پێویسته شکڵێکی جیاواز دروست بکرێت هه‌تا ئه‌م دوو لایه‌نه (ده‌وڵه‌ت و تاک) له پاڵ یه‌کتردا بمێننه‌وه چونکا ناشێت به بێ یه‌کتر درێژه به مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وان بپارێزرێت. به واتایێکیتر مۆدێڕنیته ده‌ڕوانێته درزی نێوان تاک و ده‌وڵه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌م جیاوازیه به‌ره‌و پێش ئه‌چێت. مارکس کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به پێگه‌ی سروشتی ده‌وڵه‌ت ده‌زانێت.
Non Governmental Organization دیارده‌یێکی نوێی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیه که هه‌تا سه‌ده‌ی بیسته‌م ناونیشانێکی نه‌بوو. که‌واته بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌م دیارده‌یه پێویسته ئاوڕێکی کورت له بارودۆخ و گۆڕانکاریه‌کانی سه‌ده‌ی 19 و 20 بدرێته‌وه. له سه‌ده‌ی 19 سه‌رمایه‌داری و بازاری ئازاد و په‌ره‌سه‌ندنی ئهمپێریالیسم هێزه‌کانی سه‌رده‌م بوون. په‌یوه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری و به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی به خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌چوون. ره‌خنه‌گرتن و هه‌ڵوێستی یه‌کسانیخوازی له چوارچێوه‌ی سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان خۆیان رێک ده‌خست و بزوتنه‌وه‌کانی سوسیالیستی په‌ره‌ی ده‌سه‌ند. سه‌ره‌نجام سوسیالیسم له رۆژئاوا که‌وته ژێر کاریگه‌ی سوسیال دێموکڕاسی و به شکڵی سوسیالیسمی پاڕلێمانی میانه‌ره‌و ده‌رهات و بناخه‌ی ده‌وڵه‌تی رفاه دامه‌زرا. ده‌وڵه‌تی رفاه باشترین ئاڵترناتیڤێک بوو تا ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داریه‌کان بتوانن له رێگای فه‌راهه‌مکردنی پێداویسته سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌کوو بیمه‌ی ده‌رمانی و بازنشستگی، په‌روه‌رده و فێرکردنی خۆڕایی بۆ گشت چینه‌کانی کۆمه‌ڵ و … به‌ر به په‌ره‌سه‌ندن و مه‌ترسی هێزی چه‌پ بگرێت. له وه‌ها سیسته‌مێکدا (ده‌وڵه‌تی رفاه)، ئێن. جی. ئۆکان پێک نایه‌ن چونکا قه‌ت به ئه‌ندازه‌ی ده‌وڵه‌تی رفاهیان پێناکرێ و ناتوانن له خزمه‌تگوزاریدا له‌و باشتر ده‌رچن. (له سوسیال دێموکراسی هه‌ر تاکێک به هه‌ر هۆیێک نه‌توانێت خۆی به‌ڕێوه به‌رێت، ده‌وڵه‌ت ده‌ستی ئه‌گرێت و یارمه‌تی ئه‌دات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که بازار به شێوه‌یێکی خراپ و ناله‌بار به‌رهه‌می دێنێ یان ئه‌وه‌ی که هه‌ر ناتوانێت بیخاته خولی بازاڕه‌وه، بۆ خه‌ڵکی فه‌راهه‌م ئه‌کات).
به‌ڵام له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و دۆخی گلۆبالیزاسیۆن، قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی رفاه ده‌ستپێئه‌کات. ده‌وڵه‌ته‌کان دوای په‌ره‌سه‌ندنی به‌جیهانیبوون ئیتر ناتوانن خودموختاری خۆیان بپارێزن و ته‌نها قسه‌ی خۆیان له چوارچێوه‌یێکی دیاریکراو (وڵات) بچه‌سپێنن. به بڕوای مانۆئێل کاستلز ده‌وڵه‌ته‌کان له به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ په‌یامنێره‌کان و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری ئه‌وان (سانسۆر) ئه‌یدۆڕێنن و ئه‌م شکسته بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌له‌رزێنێ. که‌م بوونه‌وه‌ی حاکمیه‌تی ده‌وڵه‌ت ئه‌بێته هۆی که‌م کردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی رفاه.
له نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نێئۆلیبڕاڵه‌کان ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له کۆنتڕۆڵ کردنی بازار و ئابووریی ئێستا ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و ته‌وه‌ری خاوه‌نداریه‌تی تاکه‌که‌س به شێوه‌ی زۆر پان و به‌رین له جیهاندا ده‌هێننه ئاراوه. ئێستا نێئۆلیبڕالیسم وه‌کوو مۆتۆڕی گلۆبالیزاسیۆن هاتۆته گۆڕه‌پانی گۆڕنکاریه‌کان. له ئاکامدا ده‌وڵه‌ته تاکه‌کان کۆنتڕۆڵ به سه‌ر سیاسه‌تی ئابووری خۆیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و به‌رهه‌م هێنانیش ده‌که‌وێته ژێر سریمه‌ی کۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. ئه‌م کۆمپانیانه ده‌توانن بۆ قازانجی زیاتر شوێنی کار و به‌هه‌م هێنانیان له‌م شوێن بۆ شوێنێکی‌تر بگوێزنه‌وه هه‌ر بۆیه گوشار ئه‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کان و سه‌ندیکا کاریگه‌ریه‌کان هه‌تا هه‌وڵ بده‌ن به‌ره به‌ره هه‌زینه‌کانی خزمه‌تگوزاری خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه. سه‌ره‌ئه‌نجام ده‌وڵه‌ته‌کان بۆیان ده‌رئه‌که‌وێت که جگه له ته‌سلیم بوون چارهیێکیتریان له به‌رانبه‌ر خواستی کۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه له ئاکامدا به‌جیهانیبوونی ئابووری، ئاستی به‌رنامه‌کانی خزمه‌تگوزاری ده‌وڵه‌ت بۆ خه‌ڵک که‌م ئه‌کاته‌وه. به‌شداری هاووڵاتیان و په‌یوه‌ندی و مشت و مڕی ئه‌وان به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری به سه‌ر خه‌ڵکدا بووه‌ته ئاڵترناتیڤێک بۆ ده‌وڵه‌تی رفاهی لاواز. کاستلز لاوازبوونی ئه‌رک و خزمه‌تگوزاری ده‌وڵه‌ت له بواره جۆراوجۆره‌کاندا سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نجومه‌نه‌کان و دامه‌زراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان له چاخی گلۆبالیزاسیۆن له قه‌ڵه‌م ئه‌دات. ئه‌م ره‌وته له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م ئێجگار په‌ره‌ی سه‌ند و به جۆرێک که هه‌ندێک له بیرمه‌ندان به <<شۆڕشی ئه‌نجومه‌نی>> پێناسه‌ی ئه‌که‌ن.
لاوازی و که‌م کردنی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی پاراستنی ژینگه به جوانی خۆی بۆمان ده‌رخستوه وده‌وڵه‌ته‌کان به جێگای هه‌ڵوێست گرتنی عه‌مه‌لی و هاوبه‌ش ته‌نیا ده‌ست ئه‌ده‌نه به‌ڕێوه‌بردنی سمینار و پێشانگا. ئه‌م بێده‌سه‌ڵاتیه یان پشتگوێ خستنی ده‌وڵه‌ته‌کان سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی جیهانی، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هان ئه‌دات هه‌تا بۆخۆیان به‌رپرسایه‌تی وه‌ئه‌ستۆ بگرن و به‌ره‌و شارۆمه‌ندی جیهانی په‌لکێش ده‌کرێن. هه‌ربۆیه ئه‌م رێکخراوه نادهوڵهتیانه ده‌بنه هێزێکی گرینگ له پانتایی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌کوو ئاشتی سه‌وز، پزیشکه‌کان و رۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنوور و لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و … . له واقیعدا ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له ژێر گێژ و خولی جیهانی، بێ‌دیفاع ماونه‌ته‌وه، په‌نا ده‌به‌نه‌وه بۆ خۆیان و یارمه‌تی له خۆیان وه‌رده‌گرن. به واتایێکیتر ئه‌م رێکخراوانه له بۆشایی سیاسه‌تی رفاهی ده‌وڵه‌ته خزمه‌تگوزاریه‌کان پێک دێن. به بڕوای پاڵ هیریست له کۆمه‌ڵگای ئه‌م سه‌رده‌مه‌یا ده‌وڵه‌ت بووه به هێزێکی نامۆ و له کار که‌وتوو. به‌ڵام رێگا چاره‌ش خصوصی کردنی کۆمه‌ڵگا و ئیشتراکی کردنی ئه‌خلاق نیه به‌ڵکو داشکاندنی بواری گشتی و دیموکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه. لێره‌دا ئه‌وه ئه‌نجومه‌نه‌کانن ئه‌رکی خزمه‌تگوزاری وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرن و به‌م شێوه‌یه سیستیماتیکتر له به‌شه سوننه‌تیه‌کانی جاران ده‌ور ده‌گێڕن.
سازمانه ناده‌وڵه‌تیه‌کان به شوێن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، پله‌ی چینایه‌تی و قازانجی ئابووری بۆ ئه‌ندامه‌کانی خۆیان نین، به‌ڵکوو به شوێن کاروباری مه‌عنه‌وی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، مافی چاره‌نووس و ده‌ربڕینی ناسنامه و که‌سایه‌تی خۆیانن. بزاڤی نوێ له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌ن و سازمانی ناده‌وڵه‌تی له ده‌وروبه‌ری مژاری فه‌رهه‌نگی، جنسی، ژینگه، ئاشتی، مافی مرۆڤ، ئاوه‌دان کردنه‌وه، په‌روه‌رده‌و فێرکردنی هاوشاریان چالاکن و ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی پێکهاتنیان، رێکخستنی هێزی خوازیار و داواکاری خه‌ڵک له چوارچێوه‌ی پێکهاته‌یه‌کی رێک و پێک و سازماندراوهیه و سه‌رئه‌نجام به مه‌به‌ستی چاکسازی وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵگا و گه‌یشتن به توسعه‌ی پایدار دێنه مه‌یدانیه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له مێژودا هه‌ندێک له رێکخراوه ئیجتیماعی و خێرخوازه نادهوهتیهکان نمونه‌یان بووه وه‌کو: سوئیستیفاده له ئه‌لکول، مافی ژنان، هه‌ژاری و … به‌ڵام گه‌شه‌ی زۆر و خێرای دامه‌زراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان پتر له نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستیپێکرد.
هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی چێ‌بوونی دۆخێکی نوێی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی وه‌کوو په‌ره‌سه‌ندنی شارنشینی، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی خوێنده‌واری و گه‌شه‌ی تێکنۆلۆژی و ئینفۆرمه‌یشن و په‌یوه‌ندیگرتن و … ئاگایاری خه‌ڵک سه‌باره‌ت به کێشه‌کان زیادی کردوه و به‌م شێوه‌یه ئه‌وان به دژی کێشه نوێکان وه‌کوو بێگانه بون، قه‌یرانی که‌سایه‌تی و هۆویه‌ت، به‌ره‌و خۆناساندنێکی نوێ هه‌نگاو ده‌نێن.
ئه‌و شتانه‌ی که شار بۆ به‌سه‌ربردنی ژیان به‌که‌ڵک هاتوو لێ ئه‌کات بابه‌تێکه که هۆکاری هاوکێشه جۆراوجۆره‌کان و لێکدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه. چونکا داواکاریه‌کانی خه‌ڵک به نیسبه‌ت شار به ئێجگاری جیاوازن. بۆ وێنه ئه‌و که‌سانه که خه‌ریکی به‌کرێدانی خانوو یان دروستکردن و فرۆشتنیانن به شوێن هه‌لێک ئه‌گه‌ڕێن هه‌تا بتوانن سه‌رمایه‌ی خۆیانی تیا بخه‌وێنن. له هه‌مان کاتدا بێکاره‌کان به شوێن کار ئه‌گه‌ڕێن یان لاوه‌کان خوازیاری ته‌فریح و دله‌ڕاوکێ و رابواردنن و بێخانوهکانی به شوێن خانوو و ژنانی کارمه‌ند و کرێکار بۆ جێگایێک ئه‌گه‌ڕێن هه‌تا منداڵه‌کانیانی تاوێک پیا بسپێرن و … . له وه‌ها تێڕوانینێکدایه که ئاسانتر ده‌کرێت چلۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی ئیعتراز و خۆپیشاندنه‌کانی شارستانیه‌کان شڕۆڤه بکرێت. گروپه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه به شێوازی جیاواز له کاروباره‌کاندا به‌شداری و ده‌ستتێوه‌ردانیان هه‌یه. بۆ وێنه له بواری سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی شاردا یان له رێگای هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه‌کانی شه‌ورای شار و بڕیاره‌کانی ئه‌و لێژنه‌یه هه‌روه‌ها سه‌ندیکا و ئه‌نجومه‌نه‌کان، یان له ڕێگه‌ی بزوتنه‌وه و شۆڕشه گشتی و هه‌مه‌گیره‌کان به‌شداری ئه‌که‌ن.
بزاڤی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێک له بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه و ئه‌م بزاڤه رواڵه‌تی چالاکی چینی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگایه. چینی مامناوه‌ندی خاوه‌نی زانیاری، کات، مه‌هاره‌ت و چێ کردنی پێوه‌ندی بۆ ده‌ربڕینی ره‌خنه و ئیعترازی خۆیانن. به پێچه‌وانه‌ی چینی مامناوه‌ندی، گروپه هه‌ژاره‌کان له قه‌واره‌ی هه‌ڵچونه کتوپڕیه‌کان وه‌کوو رێپێوانه توڕه خۆبه‌خۆکان خۆپیشاندانیان ده‌بێت که هه‌ردوکیان له ولاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی‌تر شکڵ ده‌گۆڕن. چینی مامناوه‌ندی زیاتر ئه‌بن به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌کان به‌ڵام که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌ساڵاچوه‌کان و بێکاره‌کان که‌متر له‌م بواره به‌شدار ئه‌بن.
چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ شۆڕشی مه‌شروته له لایه‌ن رۆشنبیره‌کانه‌وه هاته ئاراوه. به‌ڵام باسکردن له توسعه و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کاتێک مانا په‌یا ئه‌کات که ئه‌ندێشه‌ی نوێخوازی به گشتی له ده‌ماره‌کانی مێژوی رۆشنبیری‌دا بگه‌ڕێت. به‌ڵام کاتێک سه‌یری مێژو ده‌که‌ین، ده‌بینین عیرفان و ته‌سه‌ووف روێکی گرینگ و به‌رچاوی شاعیران و زانایان بوه که ئه‌مه نیشانه‌ی به‌ربه‌ستی و بهلاڕێچونی بیر و فه‌لسه‌فه‌ی نوێخوازی له ئێران‌دا بوه. هه‌روه‌ها ئاخرین پیاکێشانی کوشه‌نده به فه‌لسه‌فه وه‌کوو ته‌نها چالاکی ئه‌قڵی له بواری دینی و ئیسلامی له لایه‌ن پیاوه ئایینیه‌کانه‌وه (بۆ وێنه ئیمام غه‌زاڵی) په‌له‌قاژه‌ی ئه‌ندێشه‌ی نوێخوازی دینی له ئێران‌دا فه‌له‌ج کرد. له لایێکیترهوه زاڵبوونی تێڕوانین و ته‌فسیری شه‌رعی له ئایینی ئیسلام وه‌کوو تاقه فه‌هم و لێکدانه‌وه و تێگه‌یشتن له دین بوو به به‌ربه‌ستێک بۆ نوێخوازی له دین له ئێران‌دا. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه مه‌رجی سه‌ره‌کی سه‌قامگیر بوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یانی به‌رده‌وام بوونی چالاکی ئه‌قڵی و فه‌لسه‌فه که ده‌یتوانی هه‌وێنی نوێخوازی و نوێ بوونه‌وه‌ی تێدا بێت، بنه‌بڕ کراو داخرا.
به گوێره‌ی ئه‌و فاکتانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کرد ئه‌م شتانه پێویست یان به‌رگرن هه‌تا نههاه مه‌ده‌نیه‌کان شکڵ بگرن:
- چێ بوونی چینی مامناوه‌ندی له جڤاگدا.
- هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی دێموکراتیکی پارلێمانی و حاکمیه‌تی قانون.
- نه‌بوونی به‌ستێنی گشتی ئه‌ندێشه و فکری نوێ و تازه‌گه‌ری.
- که‌م و کوڕی له گه‌شه‌سه‌ندنی ره‌وتی مۆدێڕنیسم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
- به‌ستراوه بوونی له راده‌به‌ده‌ر به نه‌ریت و دین له رۆژهه‌ڵات به گشتی و بزربوونی خوێندنه‌وه‌یێکی نوێ له دین له ئێران به تایبه‌تی.
20.11.1386 فه‌رهاد نێعمه‌تپوور
سه‌رچاوه‌کان:
– کتاب جامعهشناسی شه‌ری، سرمایهداری و مدرنیته.. مایک ساوج و آلن وارد .. برگردان: دکتر ابولقاسم پوررضا
– سلسله درسهای هگل شناسی توسط دکتر سید جواد طباطبایی.
– روزنامه سرمایه.. سازمانهای غیر دولتی چگونه شکل می‌گیرند.. فریده حسینی.
دسته بندی:
برچسب ها:
آنچه در این مقاله می‌خوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0