بەیان سەلمان
مرۆڤ لە هەموو جێیەک دروستکەری ژیانە، ڕووی ئەودیوی خودی ژیانە .(بەیان سەلمان)
شاعیر، ڕۆماننووس ، وەرگێر و نووسەری ماندوو نەناسی دیاری کورد
لە دایکبووی 1961 لە کەرکووک، هەر لە وێ خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردوە،ساڵی 1981 بۆ 86 لە زانستگای بەغدا کۆلێژی ئابووری و بازرگانی تەواو کردووە، ساڵی 1992 بۆ 98 لە ڕێکخراوە مرۆڤایەتییەکاندا کاری کردوە و هەر لە هەمان ساڵداڕویشتووە بۆ پاریس و لە وێ دەژی. ساڵی 2000 بۆ 2001 دیپلۆمی ئەدەبی هاوچەرخی لە زانکۆی پاریس و 2001بۆ 2002 دیپلۆمی لیسانس و 2002 بۆ 2004 دیپلۆمی بەکالۆریۆسی ئەدەبی هاوچەرخ و ئەدەبی فەرەنسی، تایبەتمەندێتی لە لە ئەدەبی ژیاننامە و ئۆتۆفیکشن خەیاڵی و 2005 بۆ 2006 دیپلۆمی ماجستێر لە ئەدەبی خەیاڵی بە دەست هینا. بەرهەمەکانی بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و فەرەنسی بڵاو بوەتەوە.
بەرهەمەکانی بە کوردی
نامۆیی سەر و هەرەسی دیمەنەکان، شیعر، 1994.
نەوەکانی مادایی، ڕۆمان، چاپی یەکەم چاپخانەی یاد، 2011. چاپی دووهەم دەزگای ڕەهەند بۆ چاپ2022.
بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملوک، ڕۆمان، چاپی یەکەم چاپخانەی یاد، 2012. چاپی دووهەم دەزگای ڕەهەند بۆ چاپ2022.
لەبەرزایی شووراکانەوە، ڕۆمان، بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، چاپی یەکەم 2013. چاپی دووهەم دەزگای ڕەهەند بۆ چاپ2022.
شەوانی ئادەم، ڕۆمان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2015.
یادداشتی عەتر و ئاگر، ڕۆمان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2018.
ئەڤین و جەنگ، شیعر، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2019.
کڕۆنێک، کۆمەڵە گوتار لەبارەی تیۆری ئەدەبی و هونەری. خانەی چاپی دەزگای ژیان، سلێمانی 2020.
دەریا و خەونە شاراوەکەی مەرجان. ڕۆمان، خانەی چاپی ڕەهەند 2021.
باڵندەکانیش دەنیشنەوە، ڕۆمان، خانەی چاپی ڕەهەند 2021.
ئەو هەرە کپە ژیاننامەی کۆڕەو، دەقێکی بەیان سەلمانە بە عەرەبی، وەرگێرانی لە عەرەبییەوە کاروان بازیان، خانەی چاپی ڕەهەند 2021.
تیۆرێما، دەربارەی چەند چەمکێکی ئەدەبی، خانەی چاپی ڕێگا 2021.
بڵاوکراوەکانی، وەرگێڕان:
وەرگێڕانی ڕۆمانی کهوف هایداهوداهوسی سەلیم بەرەکات لەعەرەبییەوە بۆ فەڕەنسی، 2008، خانەی چاپەمەنیی actes sud.
کاندید، ڤۆڵتێر، وەرگێڕانی لەفەڕەنسییەوە، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2014.
شەقامی دوکانە تاریکەکان، پاتریک مۆدیانۆ، وەرگێڕانی لەفەڕەنسییەوە، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2016.
مێتامۆرفۆس، ئۆڤید، وەرگێڕانی لەفەڕەنسییەوە، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، 2018.
پێداچوونەوەی فەرەنسی، بە دوو دەقی وەرگێڕاوی توانا ئەمین کە لە زمانی فاراسییەوە کردویەتی بە کوردی: کەوتن ئەلبێر کامو و تریفەی مانگ مۆپاسان.
کەرکەدەن، پارچە شانۆگەری، خانەی چاپی سەردەم، 2020.
بە فەرەنسی بدوێ، (فەرهەنگی بچووک) ڕێنمایی زمانی فەرەنسی –کوردی، نووسینی بەیان سەلمان، حامید درودی و فیلێپ دولارب. خانەی چاپی سەردەم 2022.
چاپی دووهەمی ڕۆمانی: نەوەکانی مادایی؛ بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملووک؛ لە بەرزایی شووراکانەوە.ڕۆمانی: ”ئاهەنگی تۆبەکردن”
بەیان سەلمان بەهەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و فەڕەنسی، چەندان گوتار و بەرهەمی له گۆڤار و ڕۆژنامە و وێب سایتەکاندا بڵاوکردووەتەوە. هەروەها، لە تەک دەیان شیعری جیهانیدا، شیعری ئەم شاعیرانەی وەرگێڕاوەتە سەر کوردی: مالارمێە، ڕامبۆ، ڤێرلین، سۆفی داربۆڤیل، ژان لۆران، ولییەم بلێیک، ئەلکسەندەر پۆپ، پۆل ڤالێری، گیلڤیک، لامارتین، ئەدونیس، سەلاح فایق، پۆل-ژان تولێە، لامارتین… [1]
ڕۆمانی: ”ئاهەنگی تۆبەکردن”
ئامادەکاری دەق. مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .denegkan. شاخەوانی سدیق.wikipedia
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0