ئاوڕدانەوەیەک لە ژیانی پڕ لە شانازی شێخ سەعیدی پیران
(ئەوانەی ڕۆحیان،هەستیان،لە گەڵ خەڵکی گرێ دەدەن گەورە دەبن، ئیدی یەک نەفەر نین، جەماوەرێکن، خۆشیان خۆشی خەڵک و ناخۆشیان ژانی خەڵکە.)
لە ساڵی 1865ی ز لە ناوچەی پاڵووی لە دایکبووە، خوێندنی دینی لە شاری خنیس تەواو کردووە، لێهاتوویی و زیرەکی و پایە و ڕێزی کومەڵایەتی و پەیوەندی لە گەڵ بنەماڵە ناودارەکانی کوردی ئەو سەردەمە وەک بنەماڵەی بەدرخان و بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و سیاسەتمەدارانی تری کورد، ببوە خۆشەویستی گەلەکەی. دوای دامەزراندنی کوماری تورکیا هەرچەندە کوردەکان زۆر جار لە گەڵ بەرپرسانی حکومەت کۆ بوونەوە و داوای جێبەجێکردنی بەڵینەکانیان و مافەکانیان کرد، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ کورد زیاتر پشتگوێ خراو و هەڵوێست و فشاری کەماڵیستە کان و دەوڵەتی ئەتاتورک کوردەکانی ڕوبەڕوی گەورەترین کوشتار کرد هەوڵی دەوڵەتی ئەتاتورک تەنیا بۆ کوشتنی کەسایەتییە خۆشەویستە کانی خەڵک و لە بەین بردنی کوردەکان لە ڕووی سیاسییەوە نەبوو.بڵکو هەوڵیان داوە لە ڕووی فیکریشەوە پەرتەوازەیان بکەن و دووچاری ئیفلیجی فیکریان بکەنەوە. لە دۆخێکی ئاوا سەختدا بووە هۆی بێ ئومێدی و زۆربەی کەسایەتی و سەرکردەکان چوونە پاڵ شێخ سەعیدی پیران و لە دژی دەسەڵاتی ئەتاتورک لە ساڵی 1925دا دەستیان بە شۆرش کرد و شێخ سەعید توانی لەو ماوەکەمەی ژیانیا پێشەوایەکی مێژوویی بۆ نەتەوەکەی خۆی لەو وڵاتەدا بگرێتە دەست و شۆرشەکە بە شێوەیەکی خێرا لە باکووری کوردستان بڵاو بووە،بەڵام بە هۆی هەندێک هەڵە و خەیانەتی ژمارەیەک سەرۆک خێلەوە و هەندێک وڵاتان کۆتایی بە شۆرشەکە هات و لە 29ی حوزیران 1925 شێخ و 47 شۆرشگێری دیکە لە لایەن دەوڵەتی ئەتاتورک لە ئامەد (دیاربکر) لە سێدارە دران. شێخ سەعید بۆ دووا جار لە ژێر پەتی سێدارەدا فەرمووی. بە هیچ شێوەیەک پەشیمانی ئەو تێکۆشانە نیم، ئەوەندەم بەسە کە نەوەکانی دواڕۆژمان لە بەرانبەر دوژمنانیاندا شەرمەزار و خەجاڵەت نین و شانازی بە مێژووی خۆیانەوە ئەکەن .
ژان دۆست نووسەری بە ناوبانگی خەڵکی کۆبانێ لە ڕۆمانە مێژووییەکەی دا ،لە ژێر ناوی سێ هەنگاو و سێ دارەیەک بە جوانی باسی ژیانی ڕێزدار شێخ سەعیدی پیرانی کردووە .
سەرچاوەکان .ویکیپیدیا. کورد پیدیا . خاک تیڤی . ئاوێنە . زانیاری .
ئامادەکاری دەق . مەنسور ئەمین نژاد
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0