|
لە لایەن
بنکەی ئاشتی بانە
هونەرمەند عەباس کەمەندی لە ساڵی 1331ه لە شاری سنە لە دایکبووە ، زۆربەی بنەماڵەی باوکی قەساب بوون و کەشێکی سوننەتی بە سەریاندا زاڵ بووە، وەک بۆ خۆی دەڵێت .« کوڕ بۆ قەسابی و کچیشی بۆ شووکردنی دەهاتنە دونیاوە» و خوێندنیش لەو بنەمالە قەدەغە بووە و هەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەرخساوە.
کەمەندی لە تەمەنی ۱۸ ساڵیدا دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەم خەڵاتی زمانی کوردی بۆ نووسینی چیرۆکێکی کوردی بە ناوی شەوبۆ و حەمەشوان بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی نووسەر بۆ ڕادیۆی سنە وەرگرتووە.
دووساڵ دوای ئەوەی لە لایەن ڕادیۆ سنە وەرگیرا، تەلەڤیزیۆنی سنە دامەزرا و کەمەندی لە وێرا دەستی بە نووسینی سیناریۆ بۆ بەرنامە و فیلم و زنجیرە کارە هونەریەکانی کرد، کە بە ناوبانگترین کارەکانی دۆبلاژکردنی زنجیرەی لۆرێڵ و هاردی بە زمانی کوردی بوو.ساڵی ۱۳۵۰ه دوای بەشداریکردن لە شەوێکی شێعریدا لە گەڵ چەند کەسایە تییەکی گرنگی ئەدەبیاتی کوردی ، بەرپرسیارێتی نووسین و ئاوازدانەر درایە دەست کەمەندی لە خانەی فەرهەنگ و هونەر، کەمەندی بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵانە دەستیکرد بە گۆرانی و ۳۰ گۆرانی و لە گەڵ گرووپی کامکاران ئەلبومی هەورامان ،پرشنگ، گەلاوێژ ی بڵاوکردەوە. عەباس کەمەندی بە هۆی ئەوەی کە بە حەوت هونەری «، گۆرانیبێژی، دانەری مۆسیقا، نیگارکێش، نووسەر، شاعیر، دەرهێنەر، فیلمنامەنووس. ئاشنا بوە بە مامۆستای حەوت هونەر ی کوردستان ناسراوە.
لە بەشی ئەدەبیات . دیوانی شێعری کوردی و فارسی، کۆکردنەوەی دیوانی میرزا شەفیع . وەرزشی کۆنی پاڵەوانە کوردەکان، ژیاننامەی سەیید عەلی ئەسغەری کوردستانی، هەورامان، لێکدانەوەی دیاردە کلتورییەکان ، کۆکراوە شێعری هێجانی پێش ئیسلام.
بەرهەمەکانی لە تەلەڤیزیۆن . حەکایەتی ماڵی نوێ موبارەک . بوکەکەی پەنەی پاڵەوان . موستەنەد . دەستان سرایان، موستەنەد کۆنە هەواڵان (ناساندنی مەشاهیری کوردستان) . دۆکیومێنتاری کۆنە هەواڵان ، ناساندنی کوردستان.
بێجگە لە وانە، کەمەندی کتێبێکی ۶ هەزار لاپەرەیی لە سەر فەرهەنگ و فۆلکلۆری کوردستان نووسیوە و هەر وەها کێشانەوەی ۱۰۰ تابلۆ.
ئەم کەسایەتیە لە ڕۆژی ۱ی جۆزەردان ساڵی ۱۳۹۳ ه لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد و مێژوویەکی پڕ لە شانازی لە خۆی بۆ گەلەکەی بە جێهێشت .
سەرچاوەکان. پایگاە تحلیلی هاژە بوکان . ویکیپیدیا .کورد پا
کۆکردنەوەی دەق. مەنسور ئەمین نژاد
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0