بەناوی بەدیهێنەری جوانی و سروشت
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
دانیشتووانی هێژا و ژینگەدۆست و نیشتمانپەروەری شار و دێ و ناوچەی بانە
نەورۆز ڕەمزی مانەوەی گەلەکەمان و هێمای ئاشتی و تەبایی کۆمەڵانی خەڵک، دەسپێکی ساڵی نوێی ۲۷۲۱ی کوردی و هاتنی نەورۆزی مێژوویی و زیندووبوونەوەی سروشت و سەرکەوتنی ڕووناکایی بەهار بەسەر شەوەزەنگی زستاندا و تێهەڵچوونەوەی ژیانێکی نوێ، لە هەموو گەلانی ئێران و کوردستان و شاری بانە پیرۆزدەکەین و ئاواتەخوازی ساڵێکی پڕ لە بەختەوەری و لەش ساخی بۆ هەموو چین و توێژەکان .
لەمێژە ئێمەی کورد بە دابونەریتی جوان و ڕەسەن، کۆبوونەوە لە دەوری یەک و دەربڕینی شادی گشتی توانیومانە کلتووری جوانی خۆمان بەنەتەوەکانی تر بناسێنین.
با جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ نەریتە جوانەکانی خۆمان و خۆ بپارێزین لە دابی هاوردەی وەک سەوزەی سەر سفرە و تەقەمەنی سەری ساڵ و ئێوارەی نەورۆز.
هاووڵاتیانی بەڕێز
وەک ئاگادارن هەموو ساڵێک بە هاتنی سەری ساڵی تازەوە، بینەری کارەسات و ڕووداوگەلێکی دڵتەزێن و ماڵوێرانکەرین کە بە هۆی بەکارهێنانی تەقەمەنی مەترسیدار ڕوودەدەن، بەشێکیشمان بە ئاور تێبەردانی تایە و کەرەسەی دیکە لە دەر و ژووری شار و شوێنە گشتییەکان ، جیا لە پیسبوونی کەشوهەوا بۆ ژینگە و دیمەنی شار خەساری قەرەبوونەکراو دەگەیێنێ و تەنانەت لە ڕۆژێکی وەک نەورۆز و سێزدەبەدەر و هەینییەکانی بەهار، خەسار و زەرەر بە مەزرا و مووچەی وەرزێرەکانمان دەگەیێنن و دەبینە هۆی دڵڕەنجاندنی ئەوان. لە لایکی دیکەوە بە داخەوە بە بۆنەی پەتای کرۆناوە ساڵێکی پر لە دەرد ومەینەتمان بە سەر برد و ئازیزانێکی زۆرمان لە دەست داوە کە دەبێت دڵنەواییان بکە ین.
ئێمەی ڕێکخراوەی ئاشتی بانە، لە گشت چین و توێژەکانی بانە و دەوروبەر، خوازیارین کە بە ئاکار و کرداری شیاوی کۆمەڵایەتی و بڕوا پێهێنانی منداڵ و لاوان، ببنە هۆی پێشگرتن لە خەساری گیانیی و ئابووریی و هزری و زەرەر گەیاندن بە ژینگە و سروشت، تا دەسپێکی ساڵێکی هێمن و خۆشمان هەبێت.
هەروەها سپاس و پێزانینمان بۆ ئەو هاونیشتمانیە خۆشەویست و بنەماڵەو ڕاگەیاندنانە هەیە کە یارمەتیدەرمانن بۆ گۆڕینی ئەو کەلتوورە سەقەتە و جێبەجێکردنی کەلتووری شیاو و پەسەند لە جێی.
لە کۆتاییدا بەئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانیین دەست خۆشی لە ئەو ئازیزانە بکەین کە لەنەخۆشخانەکان بۆ سڵامە تی و چاک بوونەوەی نەخۆشەکانی کرۆنا بە دڵ و گیان وماندوونەناسانە هەوڵ و تێکۆشانیان کرد.
نەورۆزتان پیرۆز
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی)
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0