ڕۆژژمێری کار و چالاکییەکانی ئاشتی لە خولی دووهەمی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی(هیئت مدیرە)ی بنکەی ئاشتی بانە
٨/١١/٩٧: کۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی ئاشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی دووهەمی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی ئاشتی
٨/١١/٩٧ تا کۆتایی کاری خولی دووهەم و کۆبوونەوەی گشتی بۆ هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی خولی سێهەم کە بڕیار دراوە لە(٢٥/١١/٩٩) بەڕێوە بچێت، کۆبوونەوەکانی ناوخۆی ئاشتی:
– ٥٧ کۆبوونەوەی ئەندامان، کە ٥١ ی لە یەکەم ساڵدا گیراوە(تا ٤/١١/٩٧)؛لە ساڵی دووهەمدا، بە دوای هاتنی پەتای کڕۆنا تا ئاخری کاری خولی دووهەم(٢٥/١١/٩٩)، تەنها ٦ کۆبوونەوەی حزووری ئەندامان بەڕێوەچووە)
– ٢١ کۆبوونەوەی حزووری لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیخولی دووهەم، بێجگە لە کۆبوونەوە مەجازییەکانی ڕۆژانی کڕۆنایی
١٧/١/٩٨: لە کۆبوونەوەی ئەنداماندا، بەرپرسانی کومیتە و واحدەکانی هەر کومیتەیەک بۆ دەسپێکی کارەکان هەڵبژاردران(٢ کومیتە، کۆمەڵایەتی و ئابووری بە بەرپرسایەتی کاک سالار و کاک خالید، کە ٧ یەکەیان لەخۆ گرتبوو و بەرپرسی یەکەکانیش هەڵبژێردران)
١٥/١١/٩٧: یەکەم کۆبوونەوەی خولی دووهەمی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی
*******************************
چالاکییەکانی خولی دووهەم:
* ١٩/١٢/٩٧: بەشداری کارای بنکەی ئاشتی لە ڕێوڕسمی حەوتەمین ساڵۆگەڕی یادی نووسەری ناوداری گەورەی شارەکەمان، دوکتور ئیبراهیم یوونسی، وتاربێژی ئاشتی: کاک سدیق قادری
* ٢١/١١/٩٧: جەلەسەی مشاورەی ئاشتی(کاریگەری کێشە دەروونیییەکانلە سەر پڕۆسەی دەرس خوێندن و شێوەی زاڵ بوون و سەرکەوتن بە سەر ئەو کێشەدا(غەفوور ساڵحی)
* ٢٣/١١/٩٧: نوسین و ڕاگەیاندنی وتاری(زمان ناسنامە و ڕەمزی مانەوەی گەلەکەمانە) – ڕزگار بەهاری
* ٢٩/١١/٩٧: یەکەم کۆبوونەوەی ئاشتی و نۆژین، بۆ باس لەسەر بەرنامەی هاوبەشمان، بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی زمانی دایکی
* ٢/١٢/٩٧: جەلەسەی مشاورەی ئاشتی(خوێندکاری و کێشەی دەروونی)– غەفوور ساڵحی
* بەشداری کارای نوێنەرانی بنکەی ئاشتی لە کۆبوونەوەی(هۆتێل داوینکۆ)، یەکەم کۆبوونەوەی کومیتەی گەشتیاری شاری بانە– شارداری – فەرمانداری – فەرمانگەی میرات فەرهەنگی – دایرەی تەندروستی و دایرەی ئێڕشاد و …(تایبەت بە بەرنامەڕێژی بۆ بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردی لە نەورۆزی ١٣٩٨، لە شاری بانە. ئەوە یەکەم کۆبوونەوە بوو بۆ ئەو مەبەستە. وەک بنکەی ئاشتی(حامید ڕفاعی، ناسر جەعفەری، ڕەحیم ئیبن عەباس، غەفوور ساڵحی و…) لە گشت کۆبوونەوە و چالاکییەکان بۆ بەرنامەڕێژی و باشتر بەڕێوەبردنی ئەم فستیڤاڵە، هەتا کۆتایی سەرکەوتوانەی، بەشداری کارامان هەبووە
١/١٢/٩٧؛ ڕاگەیاندنی هاوبەشی ئاشتی و نۆژین، بە بۆنەی دووی ڕەشەمەی ١٣٩٧، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی
١/١٢/٩٧: کۆڕە جەژنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، چالاکی هاوبەشی ئاشتی و نۆژین لە هۆڵی تەلاری ئاربەبا، بە بەشداری جەماوەری شاری بانە
٢/١٢/٩٧: ڕاگەیاندنی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئاشتی، لە دوای بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی کۆڕە جەژنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی
* ١٥/١٢/٩٧: نامە بۆ فەرمانداری سەبارەت بە دەرکردنی مۆڵەتنامەی بەڕێوەبردنی بەرنامەی سەردانی ئاشتی بۆ مەدرەسەکان بۆ گەیاندنی شیعاری ”نا بۆ تەقەمەنی”، لە ڕۆژانی نەورۆزی ١٣٩٨ دا
– ڕاگەیاندنی پەیامی بنکەی ئاشتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان
– ١٨/١٢/٩٧: کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکان(ئاشتی، نۆژین، پاژین، ژنان، هاژە، بەڕۆژە، یونیما) لە دەفتەری ئاشتی(تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ)
* ١٩/١٢/٩٧: نامەی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ فەرمانداری( بەڕێوەبردنی چالاکی هاوبەشی بەرنامەی نەورۆزی ١٣٩٨
* ٢١/١٢/٩٧: ڕاگەیاندنی پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکان(بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆزی ١٣٩٨)
– ٢٢/١٢/٩٧: سەردان و هەواڵپرسی کاک حامید ڕفاعی بۆ چاخسڵامتی دوای نەشتەرگەری، لە لایەن(ئەنجومەنەکانی ئاشتی و ژنان و بەڕۆژە و هاژە) و پێشکەشکردنی ڕێزنامەی ئاشتی بە بەڕێزیان
– حەوتووی پێش نەورۆزی ١٣٩٨: سەردانی ئاندامانی ئاشتی بۆ مەدرەسەکانی کوچک خان، سدووقی، شاهد و زانیاران بۆ( ڕاگەیاندنی شیعاری نا بۆ تەقەمەنی)
– ٢٧/١٢/٩٧: ڕاگەیاندنی پەیامی هاوبەشی ٧ڕیکخراوەی مەدەنی بە خەڵکی شار و دەوروبەر(چۆنییەتی بەڕێوەبردنی چوارشەممە سووری و جەژنی نەورۆزی ١٣٩٨)
– ٢٨/١٢/٩٧: ڕاگەیاندنی دووهەم پەیام؛ ٦ ڕیکخراوەی مەدەنی بە خەڵکی شار و دەوروبەر(چۆنییەتی بەڕێوەبردنی چوارشەممە سووری و جەژنی نەورۆزی ١٣٩٨)
* ٥/١/٩٨: کۆبوونەی (ئاشتی، پاژین، نۆژین، ژنان) بۆ باسی چۆنییەتی کۆکردنەوە و هەناردەکردنی یارمەتی بۆ کارەساتبارانی لافاوی باکووری ئێران
* ٥/١/٩٨: دانیشتنی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لەگەڵ بەرپرسانی مانگی سووری بانە(کاری هاوبەش بۆ کۆکردنەوە و هەناردەکردنی یارمەتی بۆ کارەساتبارانی لافاوی باکووری ئێران
– ٥/١/٩٨: کۆبوونەوەی یەکەمی ئاشتی لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایان و پسپۆڕانی بوارە زانستییەکانی شاری بانە(٨کەسایەتی شاری بانە)
– ١٠/١/٩٨: دووهەم کۆبوونەوەی ئاشتی لەگەڵ کۆمەڵیکیدی لە زانایان و پسپۆڕانی بوارە زانستییەکانی شاری بانە(١٤ کەسایەتی شاری بانە)، زەحمەتی بانگێشت کردنی ئەو کەسایەتییانە و پێکهێنانی ئەو کۆبوونەوە، هەموو لەسەر شانی هاوڕێمان کاک ڕەحیم ئیبن عەباس بوو.
– ١١/١/٩٨: پەیامی پرسە نامەی ئاشتی، بۆ کۆچی دوایی باوکی نووسەری بەڕێزی شارەکەمان، بەڕێز بابەک سەحرانەوەرد
– ١١/١/٩٨: پەیامی پرسە نامەی ئاشتی، بە بۆنەی گیانبەختکردنی ژینگەپارێز، بەڕێز عەبدولواحید قادری، ئاڕاستەی ژینگەپارێزان و خەڵکی ئارمردە و گشت خەڵکی بانە
– ٢٠/١/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی هاوبەشی ٧ ڕێکخراوەی مەدەنی بە خەڵکی بانە و دەوروبەر بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لافاو لێدراوان(زاگڕۆس چاوەڕێمانە)
– لە گشت چالاکییەکان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئەو لێقەوماوانە، ئەندامانی ئاشتی لە سەر بنکە و خێوەتەکانی کۆکردنەوەی یارمەتی حزووری کارایان هەبووە.
* ٢١/١/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی دەسخۆشی و پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەران و خەڵکی شاری بانە بە بۆنەی بەڕێوەچوون و کۆتایی سەرکەوتوانەی فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە
– ١١/٢ ٩٨:ڕاگەیاندنی ئاشتی ڕوو بە هاوشاریان و هاوڕێیانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ سەردانی ٣٢ ەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران
– ١٦/٢/٩٨: پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکان سەبارەت بە ڕادەستکردنی یارمەتییە کۆکراوەکانی کەمپەینی زاگرۆس چاوەڕێمانە
* ٢٣/٢/٩٨: یەکەم نامەی ئاشتی بۆ فەرمانداری سەبارەت بە درکردنی مۆڵەتنامەی بەڕێوەبردنی سمیناری(بررسی آمایش کردستان و فرصتهای توسعە شهر بانە)
*٢٩/٢/٩٨: دووهەم نامەی ئاشتی بۆ فەرمانداری سەبارەت بە درکردنی مۆڵەتنامەی بەڕێوەبردنی سمیناری(بررسی آمایش کردستان و فرصتهای توسعە شهر بانە)
– بە داخەوە بە بۆنەی دەرنەکردنی مۆڵەتنامە لە لایەن فەرماندارییەوە، ئەو سمینارانە بەڕێوە نەچوون.
– ٣١/٢/٩٨: پەیامی ئاشتی بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵکی گەڕەکی هەمزاوا، سەبارەت بە کۆبوونەوە لە مزگەوتی قوبا
– ١/٣/٩٨: پەیامی ئاشتی دوای کۆبوونەوەی مزگەوتی قوبای گەرەکی هەمزاوا
* ١٦/٣/٩٨: ئاگادار کراینەوە کە فەرمانداری مۆڵەت بە ئاشتی نادات بۆ بەڕێوەبردنی سمیناری (برسی آمایش کردستان و فرصتهای توسعە شهر بانە)
– ٢١/٣/٩٨: پەیامی ئاشتی سەبارەت بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ نۆژنکردنەوە و جوانکاری پەیکەرەی مامەڕەحە.
پێشنیاری ئەم کار و چالاکییە لە لایەن هاوڕێمان، مەنسوور ئەمین نژادەوە بوو. کاک مەنسسور و کاک ڕەحیم ئیبن عەباس(بەرپرسی یەکەی میرات فەرهەنگی ئاشتی) زۆریان هەوڵدا ماندوویی و بەدواداچوونی زۆریا بۆ کرد و وەک من ئاگادارم ئێستاش کۆڵیان نەداوە و هەر سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەن. دۆستانمان د.عێزەی پەنا، د. کاوە ئەحمەدی و…یارمەتیدەری ئەم هەوڵ و ماندووبوونانە بوون.
هیوادارین هەڵبژێدراوانی خولی دوایی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئاشتی لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەم پڕۆژە بەردەوام بن.
– – پەیامی ئاشتی(پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی پاژین، بە بۆنەی ٢٠ەمین ساڵۆگەری دامەزراندنی)
– ٢٧/٣/٩٨: کۆبوونەوەی ئاشتی لەگەڵ سەرپەرشتی فەرمانداری سەبارەت بە بابەت و کێشەکانی شارەکەمان
– ٩/٤/٩٨: پەیامی پیرۆزبایی ئاشتی ئاڕاستەی تیپی هەڵپەڕکێی نیشتمان کرا(بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە فستیڤاڵی کێبەرکێی فەرهەنگیی گەلانی جیهان لە وڵاتی گورجستان)
– ١٣/٤/٩٨: پەیامی پیرۆزبایی ئاشتی ئاڕاستەی ”کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد” کرا (بە بۆنەی کۆتایی بەڕێوەچوونی کۆنگرە)
* ٢٠/٤/٩٨: نامەی ئاشتی بۆ فەرمانگە بەرپرسەکانی بانە(فەرمانداری، ڕێگەوبان، میراتی فەرهرنگی، و شارداری) سەبارەت بە سازکردنی سەیرانگەی مامەڕەحە لە شوێنی پەیکەرەکەی
– ٢٨/٤/٩٨: پەیامی پیرۆزبایی ئاشتی ئاڕاستەی تیپی هەڵپەڕکێی شڵێوە کرا( بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە فستیڤاڵی کێبەرکێی فەرهەنگیی گەلانی جیهان لە وڵاتی ئەرمەنستان)
– دەسپێکی بەشداری چالاکانەی ئاشتی بۆ هاوکاری لێژنەی بەڕێوەبەری دوازدەهەمین خولی فستیڤاڵی چیرۆکی بانە( بڵاوکردنەوەی یەکەم ڕاگەیاندنی بەڕێوەبردنی ئەو فستیڤاڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بنکەی ئاشتیدا)
– -/٤/٩٨: ڕاگەیاندنی وتاری د. بەختیار عێزەت پەنا(کاربریهای فەرهەنگی شهر بانە و سلیقە گرایی مسئولان شهری)
– -/٤/٩٨: ڕاگەیاندنی وتاری د. بەختیار عێزەت پەنا(ساخت مجتمع فرهنگی بانە، ضرورتی انکار ناپذیر اما مملو از ابهامات)
* ١٩/٥/٩٨: بەڕێوەبردنی کارگەی مشاورەی پێش هاوسەرگیری(مشاورە قبل از ازدواج) لە دەفتەری ئاشتی لە لایەن ئەندامی بەڕێزی ئاشتی د. چنوور مەحموودی، بە هاوکاری هاوبەشی(ئاشتی، ژنان،”مۆسسە همراز”)
* — بەشداری نوێنەرانی ئاشتی لە کۆبوونەوەی شارداری(ئاشتی، شاردار، شۆڕای شار و نوێنەرانی هونەرماندانی شار و بەرپرسی ”شرکت مهراز نقش”)، چۆنییەتی بەردەوام بوون لە کاری سازکردنی بینای کۆگای فەرهەنگی(مجتمع فرهنگی) گەڕەکی ئازادگان
* ١٣/٦/٩٨؛ بڕیاری لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیئاشتی بۆ دانانی چەندین کارگەی زانستی و فێرکاری بۆ ئەندامانی ئاشتی، بە یارمەتی هاوڕێیانی لێزان و پسپۆڕی ئەندامی ئاشتی
– ١٨/٦/٩٨؛ بەڕێوەچوونی کارگەی (هەڵسەنگاندن و خوێندنەوە بۆ ڕۆمانی(مزرعە حیوانات، ”مەزرای ئاژەڵان – جۆڕج ئۆڤێل -) بۆ ئەندامانی ئاشتی، لە لایەن کاک لوقمان قادری ئەندامی ئاشتی
– ٢٥/٦/٩٨: بەڕێوەچوونی کارگەی(کار و چالاکی فەرهەنگی و تایبەتمەندییەکانی لە شاری بانە) بۆ ئەندامانی ئاشتی، لە لایەن د. حامید شەریف پوور، ئەندامی ئاشتی
– ١/٧/٩٨: بەڕێوەچوونی کارگەی(فەرهەنگی هاتوچۆ و تڕافیک و خەسارە جادەییەکان) بۆ ئەندامانی ئاشتی، لە لایەن بەڕێز ئەندازیار، زانا ئیبن عەباس
— ڕەزبەر(مهرماە ٩٨): پەیامی پیرۆزبایی ئاشتی بۆ بۆنەی کرانەوەی مەدرەسەکان و دەسپیکی ساڵی نوێی خوێندن(٩٨ – ٩٩)
– ٢/٧/٩٨: پەیامی ئاشتی بۆ بەشداری کردنی دڵسۆزان و هۆگرانی پاراستنی ئاسەوارە فەرهەنگییەکانی شارەکەمان لە کۆبوونەوە و سەردانی حەمامی مەرزبانی، بۆ واژوو لە سەرپێویستیی و یەکلایی کردنەوەی نۆژنکردنەوەی ئەو ئاسەوارە مێژووییە
* ١٩/٧/٩٨: جەلەسەی مشاورەی خوێنکاری لە دەفتەری ئاشتی(چۆن بەسەر کێشەی لاوازی خوێندندا سەرکەوتوو بین؟)، غەفوور ساڵحی
– ١٩/٧/٩٨:پەیامی هاوبەشی ٥ ڕێکخراوەی مەدەنی(ئیدانە و شەرمەزار کردنی هێرشی دڕندانەی حکومەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان)
— وتاری (بازسازی حەمام مەرزبانی در مسیر احیای هویت تاریخی، فرهنگی و توسعە گردشگری شهر بانە) – نووسەر: د.بەختیار عێزەت پەنا
— وتاری (محلە هەمزاوا، حاشیە ای خیلی بزرگ، خیلی محروم) – نووسەر: د.بەختیار عێزەت پەنا
– ١٣/٨/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی ئاشتی( عدم شفاف سازی عملکرد شورای اسلامی شهر بانە)، نووسەر:؟
* ١٤/٨/٩٨: سەردان و کۆبوونەوەی ئەندامانی ئاشتی لە گەڵ بەرپرسانی(زانستگەی پیام نور بانە)، بەسەرکردنەوەی ژووری کاری و کتێبخانەی دوکتور ئیبراهیم یوونسی
* ١٥/٨/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی پرسەنامەی ئاشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری کورد، خاتوون:
مریەم قازی
– ١٨/٨/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی پشتیوانی ئاشتی بۆ دەمەزرانی پێشانگای وێنەی(هەرمانی ئەوین)، بەرهەمی خاتوونی هونەرمەند: ”ئەڤین عەباسی” کە لە هۆڵی هۆتێل داوینکۆ بەڕێوەچوو و سەردان و یارمەتی ئەو هونەرمەندە هەتا کۆتایی کاری پێشانگا، بەتایبەت لە لایەن بەڕێزان کاک مەنسوور ئەمین نژاد و ئارزوو خانم سەلامی
— ڕاگەیاندنی وتاری(احیای جنگلهای آتش گرفتە بانە، با مشارکت همگانی) – نووسەر: د.بەختیار عێزەت پەنا
– ٢٨/ ٨/ ٩٨: ڕاگەیاندنی پرسەنامەی ئاشتی بۆ بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی شارەکەمان، د. ڕەئووف ساڵح پوور
– ڕاگەیاندنی پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بەشداربوو لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بە مەبەستی ڕزگارکردنی مەحکوم بە سێدارە و چالاکیی هاوبەشی ئاشتی لەگەڵ ڕێکخراوە و خێرخوازان(کەمپەینی ڕزگار کردنی فەرهاد ڕۆستەمی) هەتا دوا ئانجام و کۆتایی کاری کەمپەین و ڕزگار کردنی فەرهاد و گەڕانەوەی بۆ ژیان لە نێو بنەماڵەکەی
– ڕاگەیاندنی پەیامی ئاشتی بۆ هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشی سەبارەت بە کارەساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی گەشتیاری ئۆکڕاین لە ئاسمانی ئێران
– ڕاگەیاندنی وتاری(کمپین نجات یک فرد از قصاص و مکثی هوشیارانە)، نووسەر: د.چنوور مەحموودی
* ١٧/٩/٩٨: جەلەسەی مشاورە(شێوازی بەرنامەڕێژی و خوێندن بۆ سەرکەوتن لە کنکور)، غەفوور ساڵحی
* ٢٠/٩/٩٨: نامەی هاوبەشی ٩ ڕێکخراوەی مەدەنی شاری بانە بۆ پارێزگاری کوردستان(استانداری)، داوای هاوکاری و پشتیوانی و کاری جیدی بۆ پرسی نۆژنکردنەوەی حەمامی مەرزبانی و دیکەی ئاسەوارە مێژووییەکانی شارەکەمان
* ٢٥/١٠/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی کۆتایی کاری کەمپەینی ڕزگار کردنی مەحکوم بە سێدارە، فەرهاد ڕۆستەمی
* – ڕاگەیاندنی نوێی بنکەی ئاشتی سەبارەت بە کات و شوێنی کاریی یەکەی مشاورەی ئاشتی(ڕاوێژکاری خوێنکاری و کنکوری: غەفوور ساڵحی، ڕاوێژکاری دەرونی و منداڵان و بنەماڵە: د. چنوور مەحموودی
* ٦/١١/٩٨: جەلەسەی مشاورەی بنەماڵەیی لە دەفتەری ئاشتی
* ٨/١١/٩٨: پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مامۆستایان و کاسایەتییە بەشداربووەکانی کەمپەینی نا بۆ سێدارە(ڕزگار کردنی فەرهاد ڕۆستەمی) و ڕاگەیاندنی سپاس و دەسخۆشی لە هەموو خەڵکی شارەی بانە و گشت یارمەتیدەرانی چالاکییەکانی ئەم کەمپەینە
* سمیناری مەجازی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی کەمپەینی نا بۆ سێدارە ( توندوتیژی و دەرهاویشتەکانی) لە لەیەن بەڕێز د. خالید تەوەکولی بە شێوەی وتار و پرسیار و وەڵام لە سەر ژووری ئەندامانی ئاشتی، بە بەرپرسایەتی هاوڕێی بەڕێزمان د. کاوە ئەحمەدی، بەڕێوەچوو.
* ٢٨/١١/٩٨: بەڕێوەچوونی گارگای تواناسازی بۆ ئەندامانی ئاشتی(پدافند غیرعامل) – د. بەختیار عێزەت پەنا
– ٢/١٢/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی سەربەخۆی بنکەی ئاشتی، بە بۆنەی کۆتایی سەرکەوتووانەی کاری کەمپەینی ڕزگارکرنی فەرهاد ڕۆستەمی لە پەتی سێدارە
– ٢/١٢/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی سەربەخۆی بنکەی ئاشتی(نیشانەکانی زوڵم لە نەتەوەیەک)، بە بۆنە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی
* ٤/١٢/٩٨: جەلەسەی مشاورەی ئاشتی(مێتۆد و شێوازەکانی گەشەو پێشکەوتن لە دەرس خوێندندا)، غەفوور ساڵحی
* ٥/١٢/٩٨: بەشداری نوێنەری ئاشتی لە کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پووستەڕی دوازدەهەمین فستیڤاڵی چیرۆکی بانە(غەفوور ساڵحی)
– ٦/١٢/٩٨: ڕاگەیاندنی یەکەم پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سەبارەت بە مەترسییەکانی وەیرووسی کڕۆنا و پێویستی بە ئاگا بوونی خەڵک و کۆمەڵگا بە مەبەستی خۆپارێزی
– ١٢/١٢/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی سەربەخۆی ئاشتی سەبارەت بە پێویستی وشیاری تاک و کۆمەڵگا، بۆ بەرنگار بوونەوەی پەتای کڕۆنا و مەترسییەکانی
– ١٢/١٢/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی پێکهێنای کەمپەینی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کڕۆنا
– ١٢/١٢/٩٨: کۆبوونەوە لە دەفتەری ئاشتی(دانیشتنی هاوبەشی لیژنەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بەرپرسانی تۆڕی تەندروستی شار بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری د.عێزەت پەنا و پێکهێنانی کەمپەینی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کڕۆنا)
— سەردانی هاوبەشی بنکەی ئاشتی و ”انجمن قلبهای مهربان”، بۆ بیمارستانی ڕازی و چاپێکەوتن لەگەڵ پەرستاران و پزیشکان و کادری دەرمانی ئەو نەخۆشخانە، وەک پەیامێک بۆ سپاس و پێزانینمان لە هەمبەر تێکۆشانیان بۆ پاراستنی خەڵکی شارەکەمان لە مەترسییەکانی پەتای کڕۆنا
— سازکردنی کورتە فیلمێکلە چالاکییەکانی فریشتە سپییەکانی هێڵی یەکەمی خەباتی دژی کڕۆنا و دیدار و چاوپێکەوتن لە بیمارستانی ڕازی(کاری هاوبەشی بنکەی ئاشتی و ”انجمن قلبهای مهربان”)
* ١٤/١٢/٩٨: وتووێژی ڕاستەخۆی نوێنەری بنکەی ئاشتی(غەفوور ساڵحی) لەگەڵ د. شاوەیسی، بەرپرسی تۆڕی تەندروستی شاری بانە، لەسەر چۆنییەتی هاوکاری هاوبەشی ئاشتی و تۆڕی تەندروستی شار، بۆ دابینکردنی پێویستتیکان و ئامیر و کەرەستەی خۆپارێزی، بۆ بیمارستانەکانی شار. دەسخۆشی بۆ هاوڕێمان کاک مەنسوور ئەمین نژاد، کە دەسپێشخەری ئەم کارە بوو و دەیان کۆڕ و کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسان و خێرخوازان هەبوو، بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و کڕین و دابین کردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی بانە
– ٢١/١٢/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی ئاشتی(پیرۆزبایی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی١٣٩٩(هوژداری لە مەترسییەکانی چۆنییەتی بەڕێوە بردنی چوارشەممە سووری و جەژنی نەورۆز و پێویستی خۆپاراستن لە کۆڕ و کۆبوونەوە بە مەبەستی گیرۆدە نەبوون بە پەتای کڕۆنا)
– ٢٦/١٢/٩٨: ڕاگەیاندنی پەیامی ژمارە ٣ی بنکەی ئاشتی(با باهم بودن، بر کرونا غلبە خواهیم کرد. مسئولین، اقشار آسیب پذیر را دریابید.) نووسەر: هاوڕێی بەڕێزمان، سالار ئەنوەری
– ٢٦/١٢/٩٨: پەیامی ژمارە ١٠ی دەرمانگای ژین، دوکتور ئەمین زادە(مەترسییەکانی ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووری و کڕۆنا) لە سەر بنکەی ئاشتیدا ڕاگەیێندرا. تا ئەم کاتە ١٠ پەیامی دەرمانگای ژین لە بنکەی ئاشتیدا ڕاگەیێندراوە.
— ڕاگەیاندنی وتاری (تاب آوری اجتماعی در مقابل اپیدمی کڕۆنا)، نووسەر، د. حامید شەریف پوور
* ٢٨/١٢/٩٨: ناردنی چەکی بانکی یارمەتی بنکەی ئاشتی بۆ کەمپەینی بەرنگار بوونەوەی وەیرووسی کڕۆنا
– ١٩/١/٩٩: پەیامی پرسەنامەی ئاشتی بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی شارەکەمان، د.سەیفوڵڵا فەتاحی
* ١٠/٢/٩٩: نووسین و هەناردەکردنی بابەتی(پێناسەی بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە – ئاشتی، بۆ چاپ لە ”گۆڤاری هۆژین”. ئەم بابەتە بە نووسراوە و بە دنگ، لە ژمارە ٩ و ١٠ی گۆڤاری زانستیی هۆژین، ئۆڕگانی ”ڕێکخراوەی زانستیی – فەرهەنگی هۆژان کوردستان” هاتووە و بڵاو بۆتەوە. ئەم بابەتە لە سەر بنکەی ئاشتیش بۆ ئاڕشیو داندراوە. دوو بەرگ لەو گۆڤارە بە کتێبخانەی ئاشتی پێشکەش کراوە. نووسین و دەنگ: غەفوور ساڵحی
* ١٨/٢/٩٩: ڕاگەیاندنی پەیامی ژمارە ١٥ ی کەمپەینی بەرگری لە کڕۆنا. نووسین: غەفوور ساڵحی
– ٢٢/٢/٩٩: ڕاگەیاندنی پەیامی ئاشتی، بە بۆنەی ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی یەکێک لە دامەزرێنەرانی بنکەی ئاشتی، هاوڕێی خۆشەویستمان نەجمەدین قادری
– ١٣/٣/٩٩: پەیامی پیرۆزبایی لە نووسەری گەورەی شارەکەمان، بەڕێز عەتا نەهایی، بە بۆنەی بەخشین خەڵاتی ” موئسسە مهرگان” بۆ وەڕگێڕاوی زمانی فارسی ڕۆمانی (گرەوی بەختی هەڵاڵە)”آخرین روزهای زندگی هلالە”
– ١٦/٣/٩٩: ڕاگەیاندنی پەیامی سەربەخۆی بنکەی ئاشتی(ژمارە ٤)، مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی گیرۆدەیی بە ویروسی کڕۆنا
– ٢٠/٣/٩٩: وتاری(شورای شهر بانە، مدیریتی کە نتوانستە است مطالبات شهروندان را برآوردە کند) نووسەر: هاوڕێمان، د.کاوە ئەحمەدی
– ١٨/٤/٩٩: بنکەی ئاشتی(کاک ڕەحیم ئیبن عەباس، د.بەختیار عێزەتپەنا، د.کاوە ئەحمەدی و …) بۆ چەندەم جار سەردانی پڕۆسەی نۆژنکردنەوەی بینای مێژوویی حەمامی مەرزبانی کرد. ئەمجار بۆ باس لە پلان و نەخشەی نوێ بۆ چۆنییەتی بەردەوامی لەو کارە. لەم سەردانەدا بەڕێز ”ڕەحیمی خاە” بەرپرسی فەرمانگەی میراتی فەرهەنگی و بەڕێز”عەبدوڵڵا دادمێهر” کە خاوەنی ئەزموون و بیرەوەری ١٨ ساڵ کار لەو حەمامەدان، بەشدار بوون.
— واژووی نامە بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، سەبارەت بە ناڕەزایەتی لە حوکمی زیندانی بۆ خاتوون، ”زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ڕێکخراوەی نۆژین
— چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ فەرمانداری نوێی بانە، ئای ”ڕۆستەم پوور”، بۆ باس لە سەر داواکاری و داڵغەکانی ئاشتی لە سەر کەموکووڕی وکار و پێڕاگەیشتن بە پڕۆژە خزمەتگوزارییە هەڵپەسێراوەکانی شار
– ١٨/٧/٩٩: ڕاگەیاندنی پەیامی ئاشتی، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئۆستاد ”شەجەریان”
– ١٣/٨/٩٩: ڕاگەیاندنی پەیامی ئاشتی، بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیری گەرەی گەلەکەمان، مامۆستا ”جەلال مەلەکشا”
– ٢٥/٨/٩٨: یەکەم کۆبوونەوەی مەجازی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیئاشتی
— لە سەر پێشنیاری بەڕێز کاک حەمید ڕفاعی، ئەندامی هەیئەت مودیرەی ئاشتی، هاوڕێیانی هەیئەت مودیرە سەردانی شوێنی بینا و ئاسەواری مێژوویی ” قاوەخانەی شاعەباس”مان کرد. ئەم بینایە کە لەودیوتۆنێلەکەوەیە(بە دیوی سەقزدا – باکووری تۆنێلی گەردەنەی خان)، بەداخەوە لە کاتی سازکردنی تۆنێل و خاکهەڵگریدا، زۆر بێ موبالاتانە ژێر گڵ کەوتووە و پێویستە ئەو گڵ و خاکەی لەسەر لاببرێت. کاک حەمید و شارەزایانی ئەو ناوچە دەڵین کە بیناکە زۆر ڕەختە و قایم بووە و هەروا بەو بەو قورس و قایمییەوە ژێر گڵ کەوتوو. بەڕێز کاک حەمید، بە ناردنی نووسراوەیەک بۆ فەرمانگەی میراتی فەرهەنگی شار، ئەوانی لە بوونی ئەم بینا مێژووییە ئاگادار کردۆتەوە.
– ٥/٩/٩٩ هەتا ٩/٩/٩٩چالاکی هاوبەشی ”ئەنجومەی کەژوانی سنە” و بنکەی ئاشتی(بەستەی بێهداشتی بۆ کەم کردنەوەی مەترسییەکانی گیرۆدە بوون بە کڕۆنا، بە سەر بنەماڵە کەم داهاتەکانی شاردابەشکرا)
— ڕاگەیاندنی وتاری (آیا منطقە اقتصادی بانە می تواند پیشران توسعە استان محروم کردستان گردد؟) نووسینی هاوڕێمان: د.حامید شەریف پوور
لەمەودوا بە بۆنەی هەڵکشانی خەسار و مەترسییەکانی کڕۆناو قڕەنتینەی شار، بەداخەوە چالاکییەکان وەستاون. هەڵبەت دۆستانی ئاشتی هەم بە شێوەی مەجازی، بە نووسراوە و بە دەنگ یارمەتیدەر بوون بۆ باسی خۆپارێزی و شارپارێزی و هەم وەک نوێنەری بنکەی ئاشتی لە زۆرێک لە کۆبوونەوەکانی فەرمانداری و شەبەکەی بێهداشت و… بەشدار بوون.
٢٢/١١/١٣٩٩ ، لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی خولی دووهەمی ”بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)”
هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێیانی هەڵبژێردراوی(خولیسێهەمی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئاشتی) دەخوازین.
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0