بە ناوی بەرزە ناوی بێ عەیب و بێ ھاوتا
مزگێنی دا بە سروە، بای بەھاری وا ھاتەوە نەورۆزی کوردەواری
خۆشەویستان، ئازیزان، ھاوشاریان و میوانانی بەرێز، بەخێربێن؛ سەر دڵ و سەچاو. پێشەکی پیرۆزبایی خۆمان، بە بۆنەی سەرھەڵدانی وەرزێکی نوێ، واتە نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، بە گەلی کورد و گەلانی ئێران و ھەموو گەلانی ھۆگری نەورۆز لە جیھاندا بەگشتی و حازربووانی ئەم کۆرە پیرۆزە و خەڵکی سەربەرزی شارە جوانەکەمان بانەی ھەمیشە زیندوو، بەتایبەتی؛ رادەگەیێنین. ھەرچەند بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی جەژنی نەورۆز، تەنھا چەن ڕۆژێک دوای یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەی سەربەرز و لەت لەت و قەڕاش قەڕاش بوونی دڵ و جەستەی ھەزاران ژن و پیاو و پیر و لاو و منداڵانی گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت؛ بەڵام دڵنیاشین رۆحی ئاشتیخوازانەی ئەم گەلە ستەم لێکراوە، زۆر زۆر، لەو کارەساتانە بەرزتر و خۆڕاگرترە و سەر دادەنەوێنین بۆ ڕۆحی بەرزی تاکەتاکەی ئەو شەھیدانە.
ئازیزان و خۆشەویستان،
شوناسی ھەر نەتەوەیەک بریتیە لە پێشینە و فەرھەنگی ئەو نەتەوەیە. لەم نێوەدا داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵ و دەورێکی کارا ئەبینن و نەریتی نەورۆزی پیرۆزیش، وەک یەکێک لە گرنگترین و بەھێزترین بۆنەیەلی نەتەوایەتی، لە نێو بابەتە فەرھەنگیەکانی ئێمەدا، وەک خۆر لە نێو ئاسمانی ژیانی کوردەواریدا ئەدرەوشێتەوە. ھەر بۆیەش ئێمە بە تاک و بە کۆمەڵ، پێویستە وەک ئەرکێکی نەتەوایەتی گشت توانا و بیر و ھەستی خۆمان، بۆ باشتر و کاراتر کردنی بەڕێوەبردنی ئەم جەژنە پیرۆزە تەرخان بکەین و پیر و جوان و منداڵ، لە ژن و پیاو، خۆمان بە جل و بەرگی جوان و ڕەسەنی کوردی وەڕازێنین و لەم نەریتە پیرۆزادا بەشدار بین.
خۆشەویستان، نوێڕۆژ، یان نەورۆز، لە کوردەواری خۆماندا، واتای نوێبوونەوە و دەسپێکێکی نوێترە بەرەو گۆڕانێکی پیرۆزتر. بە گشتی، ئاگر لە باوەڕی مێژوویی ئێمەدا ھێمایەکی بەرز و بەنڕخ و پارێزراوە. ئەستوونی ئەو باوەڕەش لە سەر ئەو پێگە و بنەما پتەوە دامەزراوە، کە لە چوار پێکھاتەی سەرکی جیھان،( خاک و ئاو و ھەوا و ئاگر ) ڕەنگە سێیان، (خاک و ئاو و ھەوا ) پیس و ئالوودە ببن؛ بەڵام ئاگر نەک پیس نابێت، بەڵکوو پیسیەکانیش دەسڕێتەوە و پاک دەکاتەوە. کەواتە ئاگری نەورۆز نەک بۆ پیس کردنی ھەوا و ئاو و خاکەکەمان نییە، بەڵکۆ بۆ پاک کردنەوە و پاراستنی جوانییەکانی ئەو ژینگەیە، کە بۆخۆمان ژیانی تیا بەسەر ئەبەین.
ئازیزان ھاوشاریانی بەڕێز و ھێژا؛ وەرن با ھەموومان پێکەوە بەرەو پێری جەژنی ڕەسەن و لە مێژینەی کوردەواری بچین. شادی بکەین و جەژن بگرین. با پێکەوە بەرەو بەھار بچین و بیکەینە بەھانەیەک بۆ چاوپێکەوتن و پێکەوەبوون و
گۆڤەند و شادی. ڕاستیی شادی و خۆشەویستیەکانمان بە یەکتری بسەلمێنین و دوورکەوینەوە لە ھەر جۆرە ڕەفتارێک کە بۆنی جەژنی پێوەنەبێت. خۆ بپارێزین لە ھەر کارێک کە برین و دەرد و ئازار بخوڵقێنێ. با ئەمساڵ بە ھیمەتی ھەموان، فەلسەفە و مەبەستی جەژنی نەورۆز، واتە خوڵقاندنی خۆشی و شادی و دووری کردن لە ھەر کارێک کە کارەساتی خەم ھێنەر و دڵتەزێنی زام و برین و کوژرانی پێوە بێ، خۆ بپارێزین. نەورۆز بکەین بە ئاگر کردنەوە و شادی و خۆشی و ھەڵپەڕین؛ نەک بە تەقاندن و لاستیک سووتاندن و ئالوودە کردنی سروشت و ژینگە و بەر مەترسی خستنی گیانی ھاوشاریانمان.
خۆشەویستان، کردەوەی دزێو و تۆقێنەر و کارەساتبار، لە گەڵ فەلسەفەی نەورۆز و داب و نەریتە بەرزەکانی کوردەواریدا، نەک یەکناگریت، بەڵکوو ئەوە دیاری ناحەزانە و دەستی چەپەڵی لە پشتە، ھەتا شایی و شادیمان لێبکەن بە شین و بزەی سەرلێومان بتاڕێنن و بمانبەن بەرەو شیوەن و گریان.
داوامان لە ھەموو ھاوشاریانی بەڕێز ئەوەیە، کە زۆر ژیرانەو بە وریایی و ھێمنی، بەرپەرچی ئەو کارە دزێوانە بدەنەوەو نەھێڵن کردەوەی ناحەز تێکەل بە داب و نەریتی بەرز و جوان و شیرینی کوردەواری بیت.
بە ھیوای نەورۆزێکی شادیھێنەر و بەرەو ساڵێکی پڕ لە خۆشی و شادی و کامەرانی بۆ تاک و بنەماڵە و کۆمەڵگاکەمان و گشت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.
بەس با ھەموومان پێکەوە ئەم شعارە بکەین بە مەبەستی ڕاستەقینەی نەورۆزی ئەمساڵمان:
نا بۆ بەکار ھێنانی تەقەمەنی، بەڵێ بۆ خۆشی و شادی و پێکەوەبوون
بنیادی توسعەی فەرھەنگی بانە(ئاشتی) ٢٣ی ڕەشەمێی ١٣٩٤ ھەتاوی
پەیامی بنیادی توسعەی فەرھەنگی بانە(ئاشتی) بۆ جەماوەری شارە جوانەکەمان، بانە، بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی
دسته بندی:
برچسب ها:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
دەسخۆش کاک فەرهاد، سڵاوت لێبێ