بنکەی ئاشتی, [10 فوریه 2023، در 17:11]
پەیامی بنکەی ئاشتی بانە،
بە بۆنەی کارەساتی دڵهەژێنی بوومەلەزەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان
“ئەم شینە چ شینێکە، کە سەد شینی سیاوەش
بێزارە لە هەر زەلزەلەو، شین و فغانی
ئەم بەزمە چ بەزمێکە، لە شاران و لە دێهات
ڕۆڕۆیە لە هەر ماڵێ، کەوا کوردە زمانی”
مامۆستا قانع
ئەوە سروشتی زەوییە، کە هەر پێیخۆش بوو، بەشێک لە جەستەی دەلەرێنێتەوە و سەما دەکات.
لە وڵاتی ژاپۆن، دەزانن کە سەما کردن و لەرینەوە، مافی زەوینە و ئەو ئێمەی مرۆڤین کە دەیکەینە بوومەلەرزە. ئەوە ئێمەی مرۆڤین کە لە بەرامبەر سەمای زەوی، ئاگادار نین بە ماف و بەرپرسایەتی خۆمان و، لەو کاتانەدا بێ دەسەڵات و دەستەوەستان، تاسا و حەپەساو، ۆڕ دمێنینە سەر سەمای زەوی. زەوی سەرکۆنە دەکەین و خۆمان لە هەموو تاوانەکان بێبەری.
نیوەشەوی ۱۷ی ڕێبەنەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە گەرمەی خەوی دانیشتواندا، بوومەلەرزەیەکی بەهێز، بە گوڕی ۷/٨ ڕیشتێر، دەیان شار و شارۆچکە و گوندی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی، لە وڵاتی تورکیاو سوریا هەژاند. ئەم ڕووداوە کارەساتبارە، بەداخەوە بوو بە هۆی کاوڵکاری و وێرانی و داڕمانی باڵەخانەو خانەو لانەی دانیشتوان و کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس.
دیارە کە کارەساتی ئەردهەژێن، بە دیاردەیەکی سروشتی ناوزەد دەکرێت. بەڵام دەستی مرۆڤ لە ڕەچاو نەکردنی باری زانستی ئاڵوگۆڕی ئیقلیمی لە ناوچەدا، بە تایبەت لە تورکیا، بە هۆی بینا سازی بێ لۆژیک و بێ بنەمای زانستی و، زێدەڕۆییی لە بەنداو سازی قورس و زەبەلاح، بە بێ سرنجدان بەوەی کە ئەو ناوچە لەسەر بە هێزترین و چالاکترین هێڵی بوومەلەرزە لەسەر گۆی زەوینە، هۆکارێکی بەهێزە بۆ هەڵکشانی ڕێژەی خەساری گیانی و ماڵی بوومەلەرزەو و پات بوونەوەی ئەو دیاردە کارەساتبارە، لە ناوچەی ئاناتولیدا.
ئەوەی لەم بوومەلەرزەدا بۆتە هەۆی هەڵکشانی بەرچاو و سەرسووڕهێنەری ژینگەیی و داڕمانی ژێرخانی ژیان و کوژران و بریندار بوونی بە کۆمەڵی خەڵکانی ئەو ناوچە و پانتایی و بەرفرەیی ئەو کارەساتە بە ڕادەیەک بووە کە چاو تاقەتی دیتنی دیمەنەکانی نییەو زمان توانای گێڕانەوەی نییە، تەنها سەمای زەوی نییە، بەڵکوو تاوانی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی کاربەدەستان و حاکمانی ئەو وڵاتە
خۆزگەمان ئەوەیە دوای ئەم کارەساتە زەبەلاحە جەرگبڕ و دڵهەژێنانە، مرۆڤ بە خۆیدا بێتەوەو، دەسهەڵگرێت لە زێدەڕۆیی و پاوانخوازی.
ئێمە وەک بنکەی ئاشتی بانە، خۆمان بە خەمباری خەسار و زیانبەرکەوتوانی ئەو بەڵا و وەیشوومە دەزانین و پرسەو سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بنەماڵەی گیانبەختکردووان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۲۰ی ڕێبەندانی ۱٤۰۲ی هەتاوی
https://t.me/ashtybane
برچسب ها:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0